ماڵى ئازادى: ههر٠هشه بۆ سه‌ر ئازادى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له ئێران
خه‌باتمێدیا: رادوێ فه‌ردا، دامه‌زراوه‌ى ماڵى ئازادى له نوێ ترین ر٠اپۆرتى خۆیدا به ناوى (ههر٠هشهى سه‌ر ئازادى کۆمه‌ڵگاکان)، هێرشى نوێى رژیمه دیکتاتۆره‌کانى بۆ سه‌ر (کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى)، ئیشاره‌ى به هه‌ل و مه‌رجى ئازادى رێکخراوه‌کان له ١٢ وه‌لات، له‌وانه ئێرانى کردوه.
ئه‌و ر٠اپۆرته تایبه‌ته له سه‌ر رژیمه‌کانى ئێران، الجه‌زایر، چین، کۆلۆمبیا، میسر، مالیزى، پاکستان، روسیه، ئوزبه‌کستان، وێنزوئیلا و زیمبابۆ، کۆکراوه‌ته‌وه.
ماڵى ئازادى که بنکه‌ى له ئه‌مریکادایه ر٠اپۆرتهکهى به‌و شێوه ده‌ست پێ ده‌کا، له کاتێکدا که شۆرشى ١٣٥٧له ئێران، به به‌شدارى به‌رینى خه‌ڵک و به هومێدى ئازادى سه‌رکه‌وت، له ئاکامدا دامه‌زرانى حکومه‌تێکى دیکتاتۆرى دینى لێ که‌وته‌وه که له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ى دا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تى ناکا.
ئه‌و ر٠اپۆرته باس له کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌کا و ساڵه‌کانى سه‌ره‌تاى سه‌رۆک کۆمارى ئاخوند محه‌ممه‌دى خاته‌مى ده‌کا و ده‌وڵه‌ته ئیسلاحخوازه‌که‌ى به ده‌وره‌یێک ناودێنێ که رێگه‌درا ئازادى کۆمه‌لایه‌تى و سیاسى په‌ره‌بستێنێ.
په‌ره‌سه‌ندنى (ئین جى ئۆکان) و چاپه‌مه‌نى ناحکومى، له‌و مه‌سه‌لانه‌ن که به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته، له ماوه‌ى ساڵه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئاخوند خاته‌مى دا ریگه‌ى پێ ده‌درا.
ماڵى ئازادى نووسیویه‌تى: ئه‌و ئازادیانه له ئاکامدا به ده‌ستێوه‌ردانى ئاخوند عه‌لى خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیه رژیمى ئێران و تاقمه موحافیزه‌کاره‌کانى ده‌ورووبه‌رى سنووردار و سه‌رکوت کرا.
هه‌روه‌ها به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته، به کۆتایی هاتنى سه‌رۆک کۆمارى ئاخوند خاته‌مى و هاتنه سه‌رکارى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد، ره‌وتى سه‌رکوتى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى خێرا و قایمتر بوو.
ئه‌و دامه‌زراوه‌ى داکۆکیکارى مافى مرۆڤ له ر٠اپۆرتى خۆیدا ئێرانى دابه‌ش کردوه به سه‌ر سێ به‌ش دا، (ئازادى ئورگانه‌کان)، (مافى کرێکاران) و (ئازادیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان).
کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له ژێر چاودێرى ووردبینانه‌دا
له به‌شى ئازادى ئورگانه‌کاندا هاتوه: ئه‌و ئازادیه له ئێران به به‌رده‌وامى سه‌رکوت ده‌کرێ، به‌تایبه‌ت پێوه‌ندى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئێران له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانى ده‌ره‌کى ئه‌و گروپه و که‌سایه‌تیه‌کانى له ژێر چاوه‌دێرى ووردبینانه‌دان.
به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته، پاسدار محه‌مود ئه‌حمه‌دى نژاد رێکخراوه ناحکومه‌تیه‌کان به ده‌ست کردى رۆژئاوا ده‌زانێ و به ههر٠هشه بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیمیان ناو ده‌با و ئه‌و بودجه‌ى له‌لایه‌ن ئاخوند خاته‌میه‌وه بۆ هاوکارى (ئین جى ئۆ)کان له به‌رچاو گیرابوو، ر٠اگرت.
ئه‌و ناوه‌نده به‌م جۆره‌ش ئیشاره به‌و خاڵه ده‌کا که به زیاد بوونى رێژه‌ى به کار هێنانى ئینتێرنێت له کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دا، ههڵسوور٠انى ئه‌و رێکخراوانه گه‌یشتۆته به‌رزترین پله‌ى خۆى له سالانى دواى شۆرشى گه‌لانى ئێرانه‌وه.
له به‌شى پێوه‌ندى دار به مافى کرێکارانیش دا هاتووه: له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌ندامیه‌تى ئێران له رێکخراوى نێوده‌وڵه‌تى کار (ILO)، یه‌کیه‌تی ئازادى کرێکارى له ئێران‌دا نیه و ئه‌و یه‌کیه‌تیانه‌ى که هه‌ن له ژێر چاودێرى توندى رژیم دان.
ر٠اپۆرتى ماڵى ئازادى، به ئیشاره به چه‌ند خاڵى دیکه وه‌ک، گیرانى چه‌ند مانگه‌ى مه‌نسوور ئوسانلوو سه‌رۆکى سه‌ندیکاى شیرکه‌تى ئوتوبوسر٠انى تاران و ده‌ورووبه‌رى، ئه‌ندامانى یه‌کیه‌تى مامۆستایان، کرێکارانى نار٠ازى کارخانه‌کان و هه‌وڵ بۆ داخستنى ئه‌نجومه‌نى سینفى رۆژنامه‌نووسانى ئێران، مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژادى تاوانبار کرد به توندکردنه‌وه‌ى چاودێریه‌کان و ده‌ستێوه‌ردان له کار و بارى یه‌کیه‌تیه‌کان.