جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیۆیۆرک تایمز: رژیمى ئێران ئورانیۆمى پێویستى بۆ دروست کردنى بۆمبى ئه‌تۆمى هه‌یه‌

نیۆیۆرک تایمز: رژیمى ئێران ئورانیۆمى پێویستى بۆ دروست کردنى بۆمبى ئه‌تۆمى هه‌یه‌

رادوێ ئه‌مریکا، رۆژنامه‌یێکى ئه‌مریکایی بلاوى کرده‌وه‌، کارناسان له‌و باوه‌ر٠ه‌دان رژیمى ئێران ئورانیۆمى پێویستى بۆ دروست کردنى چه‌کێکى ناوکه‌یی به‌ ده‌ست هێناوه‌.

نیۆیۆرک تایمز له‌ زمان ئه‌و کارناسانه‌وه‌ ده‌نووسێ، رژیمى ئێران پێش ئه‌وه‌ى بتوانێ چه‌کى ناوکه‌یی دروست بکا، مه‌جبووره‌ سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی بپاڵێوێ و بۆ دانان له‌ کلاوه‌یێکى ئه‌تۆمى ئاماده‌ى بکا. هه‌روه‌ها زیادیان کردوه‌ که‌ روون نیه‌ رژیم تواناى دارشتنى دروست کردنى بۆمبى هه‌یه‌ یا نه‌.
سه‌رچاوه‌ى به‌راوردى کارناسان، ر٠اپۆرتى نوێى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌ییه‌ که‌ تێیدا هاتووه‌: تا سه‌ره‌تاى مانگى نوامبر رژیم ٦٣٠  کیلۆگرام ئورانیۆمى به‌ ده‌رسه‌دێکى که‌م، به‌ ده‌ست هێنابوو، و ئه‌و رێژه‌ بۆ دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی ته‌واوه‌.
یه‌کێک له‌ کارناسان ده‌ڵێ، کۆکردنه‌وه‌ى ئورانیۆم ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ رژیمى ئێران له‌ هه‌وڵى دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی دایه‌. ئورانیۆم به‌ ده‌رسه‌دى که‌م بۆ خستنه‌کارى ر٠اکتۆر به‌کار دێ و بۆ به‌ کارهێنان له‌ کلاوه‌ى ناوکه‌یی دا، ده‌بێ ده‌رسه‌دى پالاوته‌کردنه‌که‌ى ببرێته‌ سه‌ر. بۆ ئه‌و کاره‌ به‌ پێى ووته‌ى کارناسان رژیم ده‌بێ ئه‌و سانتریڤووژانه‌ى بۆ پیتاندنى ئورانیۆم به‌ کار ده‌برێن، به‌هێز بکا.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ ر٠اگرتنى پیتاندنى ئورانیۆم له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌، ئابڵوقه‌ى به‌ کار هێناوه‌. به‌لام ر٠اپۆرتى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی ده‌ڵێ، رژیم ئابڵوقه‌کان له‌به‌ر چاو ناگرێ و دانى زانیارى له‌باره‌ى هه‌ڵسوور٠انى ناوکه‌یی خۆیه‌وه‌ ر٠اگرتووه‌.

16 سال و 12 ساعت و 33 دقیقه پیش از این

نیۆیۆرک تایمز: رژیمى ئێران ئورانیۆمى پێویستى بۆ دروست کردنى بۆمبى ئه‌تۆمى هه‌یه‌

نیۆیۆرک تایمز: رژیمى ئێران ئورانیۆمى پێویستى بۆ دروست کردنى بۆمبى ئه‌تۆمى هه‌یه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن