جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاخوند ره‌فسه‌نجانى ده‌ڵێ له‌ مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی دا پاشه‌کشێ ناکه‌ین

ئاخوند ره‌فسه‌نجانى ده‌ڵێ له‌ مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی دا پاشه‌کشێ ناکه‌ین

به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى ئیسکانیوز، ئاخوند ره‌فسه‌نجانى له‌ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دومینیک دووپلین سه‌رۆک وه‌زیرى پێشووى فه‌رانسه‌ که‌ سه‌ردانى تارانى کردوه‌،

له‌ سه‌ر به‌رده‌وامى هه‌ڵسوورانى ناوکه‌یی رژیم (به‌ قسه‌ى ئه‌و ئاشتى خواز) ته‌ئکیدى کردوه‌ و گووتوویه‌تى رژیمى ئێران هیچ کات له‌ مافى خۆى له‌و باره‌وه‌ پاشه‌کشێ ناکا.
ئه‌و ئاخونده‌ له‌ کاتێکدا گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیم به‌ ئاشتی خوازانه‌ ناو دێنێ، که‌ به‌ ووته‌ى کارناسان، ر٠اپۆرتى نوێى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ى ناوکه‌یی که‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٩ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بلاو کرایه‌وه‌، هیچ شکێک له‌ باره‌ى نیزامى بوونى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئاخوندیه‌وه‌ ناهێڵێته‌وه‌. ره‌فسه‌نجانى له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ دووپلین له‌ ئاکامى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی نیگه‌رانى ده‌ربر٠یوه‌ و گوتوویه‌تى: هه‌ر٠ه‌شه‌ و ئابڵوقه‌ زه‌ره‌ر ده‌دا له‌ به‌ ئاکام گه‌یشتنى ووتووێژه‌کان.
سه‌رۆک وه‌زیرى پێشووى فه‌رانسه‌ له‌و باره‌وه‌ ووریایی ده‌دا به‌ رژیم و گووتوویه‌تى: ئه‌و مه‌سه‌له‌ ده‌رفه‌ت ده‌دا به‌ هێندێ که‌س تا کێشه‌کان زیتر که‌ن و رێگه‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنى سیناریۆى کونترۆڵ نه‌کراو.

16 سال و 11 ساعت و 22 دقیقه پیش از این

ئاخوند ره‌فسه‌نجانى ده‌ڵێ له‌ مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی دا پاشه‌کشێ ناکه‌ین

ئاخوند ره‌فسه‌نجانى ده‌ڵێ له‌ مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی دا پاشه‌کشێ ناکه‌ین


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن