هیلارى کلینتۆن پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاى قه‌بووڵ کرد
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ر٠اپۆرتێکدا نووسى، ئه‌و هه‌والانه‌ى له ئه‌مریکا بلاو کراونه‌ته‌وه نیشانى ده‌ده‌ن سه‌ناتۆر هیلارى کلینتۆن پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى داهاتووى ئه‌مریکاى قه‌بووڵ کردوه.
ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن یه‌کێک له نزیکانى هیلارى کلینتۆنه‌وه راگه‌یێندراوه.
به پێى نووسراوه‌ى نیۆیۆرک تایمز، کلینتۆن پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى داهاتووى ئه‌مریکا له دواى چاوپێکه‌وتن و ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئوباما قه‌بووڵ کردوه.
هیلارى کلینتۆن ٦١ ساڵیهتى و ئێستا سهناتۆرى ئه‌مریکا له ویلایه‌تى نیۆیۆرکه.
ناوبراو هاوسه‌رى بیل کلینتۆن سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئه‌مریکایه که له ساڵه‌کانى ١٩٩٣ تا ٢٠ ٠ ١ له کۆشکى سپى خانمى یه‌که‌مى ئه‌مریکا بوو.