جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌رکه‌وتنى رۆژئاوا له‌ دواى ره‌خنه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رژیمى ئێران

سه‌رکه‌وتنى رۆژئاوا له‌ دواى ره‌خنه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رژیمى ئێران

کۆمیته‌یێکى سه‌ره‌کى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، بر٠یارنامه‌یێکى په‌سه‌ند کرد که‌ تێیدا ره‌خنه‌ى توند له‌ هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى رژیمى ئاخوندى گیراوه‌.

به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز، دوابه‌دواى ئه‌وبریارنامه‌، وه‌لاتانى رۆژئاوا په‌سه‌ند کردنى ئه‌و بر٠یارنامه‌یان به‌ سه‌رکه‌وتن ناوهێناوه‌.
رژیمى ئێران هه‌وڵى دا که‌ بر٠یارنامه‌ى کۆمیته‌ى سێهه‌مى کۆمه‌ڵى گشتى، که‌ ره‌خنه‌یه‌ له‌ پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌ ئێران، ر٠اگرێ که‌ به‌ ٨١ده‌نگ له‌ به‌رانبه‌ر ٧١ ده‌نگ شکستى خوار.
به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێس، ئه‌مریکا شکستى رژیمى ئێرانى بۆ لابردنى ئه‌و بر٠یارنامه‌ى به‌ سه‌رکه‌وتن زانیوه‌.
ئه‌و بر٠یاره‌ دوایی به‌ ٧٠  ده‌نگ له‌ به‌رانبه‌ر ٥١ ده‌نگ په‌سه‌ند کرا، به‌و جۆره‌ش ٦٠  وه‌لات ده‌نگیان نه‌دا. ئه‌و بر٠یارنامه‌ مانگى داهاتوو له‌ کۆمه‌ڵى گشتى ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و دیپلۆماته‌کان پێش بینیان کردوه‌ ئاکامێکى له‌و شێوه‌ى هه‌بێ.
ئه‌و بر٠یارنامه‌ که‌ به‌رێوه‌بردنى ئه‌رک نیه‌، له‌لایه‌ن کانادا و پشتیوانى وه‌لاتانى رۆژئاواوه‌ باس کرا سه‌باره‌ت به‌ پێشێلکارى جیددى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێراندا.
ئه‌و بر٠یارنامه‌ داوا له‌ رژیمى ئێران ده‌کا به‌وه‌ى که‌ ئیدیعا ده‌کرێ و کۆتایی بێنێ به‌ شکه‌نجه‌، سزاى بی ره‌حمانه‌ى گیراوان، ئیعدامى لاوان، به‌رده‌باران، سه‌رکوتى نار٠ه‌زایه‌تى ژنان، جیاوازى دژ به‌ که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى به‌هائیه‌کان و سنووردار کردنى ئازادى مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ر٠.
ئه‌و کۆمیته‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها رۆژى هه‌ینى یه‌کى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧، دوو بر٠یارنامه‌ى دیکه‌ى سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ کوره‌ى باکوور و بێرمه‌ (میانمار) ده‌رکرد.
هه‌ر چه‌ند ئه‌و بر٠یارنامانه‌ى له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگروه‌کانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌کرێن ئه‌رکى به‌رێوه‌بردنى نیه‌ به‌لام له‌لایه‌نى ئه‌خلاقیه‌وه‌ قورسایێکى تایبه‌تى هه‌یه‌ که‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر بیروبۆچوونى زۆربه‌ى ئه‌ندامانى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.
رۆژیمى ئاخوندى هه‌میشه‌ ئه‌و بر٠یارنامانه‌ى به‌ سیاسى داناوه‌ و ر٠ه‌دى کردوونه‌ته‌وه‌.

15 سال و 11 ماه و 30 روز و 16 ساعت و پیش از این

سه‌رکه‌وتنى رۆژئاوا له‌ دواى ره‌خنه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رژیمى ئێران

سه‌رکه‌وتنى رۆژئاوا له‌ دواى ره‌خنه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن