وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا ده‌ڵێ: رژیمى ئێران جیددى ترین ههر٠هشهى جیهانیه له ساڵى داهاتوودا
له دواى ر٠اپۆرتى نوێى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی سه‌باره‌ت به گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران که باس له هاوکارى نه‌کردنى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده ده‌کا،
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا نه‌ته‌نیا ئه‌و گه‌لاڵه‌ى به جیددى ترین ههر٠هشهى بۆ جیهان زانیوه، به‌ڵکوو هه‌ڵسووکه‌وتى رژیمى ئێرانى به ههر٠هشه بۆ سه‌ر سه‌قامگیرى جیهان ناوزه‌د کردوه.
دیوید میلیبه‌ند رۆژى هه‌ینى یه‌کى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ که له باکوورى بریتانیا قسه‌ى ده‌کرد، گووتى: به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران، ده‌بێ زوو بکرێ.
ناوبراو گووتى: له ساڵى داهاتوودا جیددى ترین ههر٠هشه بۆ سه‌ر سه‌قامگیرى جیهان، له کرده‌وه‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. خۆبواردنى ئه‌و رژیمه له لابردنى نیگه‌رانیه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی له باره‌ى پیتاندنى ئورانیۆمى رژیمى ئێران، مه‌ترسى دروست بوونى پێشبر٠کێى چه‌ک و چۆڵى له رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است لێ ده‌که‌وێته‌وه.
میلیبه‌ند گووتى: ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران سوور بێ له سه‌ر گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی، میسر، عه‌ره‌بستانى سعودى، تورکیه و وه‌لاتانى دیکه ره‌نگه مه‌جبوور بن بیر له وه‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ناوکه‌یی بۆ دیفاع له قازانجه‌کانى خۆیان بکه‌نه‌وه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا گووتى: زلهێزه‌کانى جیهان ده‌بێ بۆ فشار خستنه سه‌ر رژیمى ئێران به مه‌به‌ستى ده‌ست هه‌ڵگرتن له پیتاندنى ئوران‌یۆم هه‌وڵى زیاتر بده‌ن و زیادى کرد: چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که جیهان هێزى ئابوورى به کار بێنێ تا سه‌قامگیری ر٠اگیرێ، و له پشت به‌ستن به هیزى سه‌ربازى خۆ ببوێرین.