رژیمى ئێران رایگه‌یاند که جاسووسێکى ئیسرائیلى ئیعدام کردوه
رۆژى شه‌ممه ٢ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧،به‌رێوه‌به‌رى دژه جاسووسى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیمى ئێران رایگه‌یاند که عه‌لى ئه‌شته‌رى، که به جاسووسى بۆ ئیسرائیل تاوانبار کراوه، ئیعدام کرا.
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى فارس له زمان ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیمه‌وه که ناوى ئاشکرا نه‌کراوه، نووسى که حوکمى ئێعدامى عه‌لى ئه‌شته‌رى به‌ره‌به‌یانى رۆژى دوو شه‌ممه ٢٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌رێوه‌چووه.
هه‌واڵى گیرانى عه‌لى ئه‌شته‌رى به تاوانى جاسووسى له رێگه‌ى، به‌شى پێوه‌ندى گرتن، پاراستن و ئاسایش به ناوه‌نده‌کانى رژیم له مانگى پووشپهر٠ى ر٠ابردوودا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى دادوه‌رى و ئه‌منیه‌تى رژیمه‌وه بلاوکرایه‌وه، به‌لام هه‌واڵده‌رى حکومىتیى فارس رۆژى دوو شه‌ممه ٢٧ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له هه‌واڵى ئیعدامى ئه‌شته‌رى دا هه‌واڵى دا که ناوبراو له ساڵى ١٣٨٥ وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه گیراوه.
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى جمهورى ئیسلامى، (ئیرنا) عه‌لى ئه‌شته‌رى به پیاوێکى ٤٣ ساڵه ناساندوه که پێشوونه‌ى ١٧ ساڵ به‌رێوه‌به‌رى شیرکه‌تێکى تیجاره‌تى له تاران، دوبه‌ى و وه‌لاتێکى دیکه‌ى بووه که دروست کراوه‌کانى پێوه‌ندى گرتن و سیسومه‌کانى پاراستن و ئاسایشى له ناوخۆى وه‌لات ده‌فرۆشت و کر٠یارى تایبه‌تى له ئێران‌دا هه‌بووه.