جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بووش و مدودف له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى رژیمى ئێرانه‌وه‌ ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌

بووش و مدودف له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى رژیمى ئێرانه‌وه‌ ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌

رێبه‌رانى روسیه‌ و ئه‌مریکا رۆژى شه‌ممه‌٢ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ بۆ ئاخرین جار له‌گه‌ڵ یه‌ک چاوپێکه‌وتنیان کرد و له‌ سه‌ر پێویستى هاوکارى نێوانیان له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ى رژیمى ئێران رێکه‌وتوون.

چاوپێکه‌وتنى جۆرج بووش دیمتر مدودف له‌ کاتى کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى هاوکارى ئابوورى ئاسیا ـ ئوقیانووسیه‌ (ئاپک) له‌ پێروو به‌رێوه‌چوو.
دانا برینۆ ووته‌بێژى کۆشکى سپى له‌ دواى ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ گووتى: ئه‌وان له‌ باره‌ى پیویستى هاوکارى دوو وه‌لات سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران ووتووێژیان کرد و گووتیان گرینگه‌ که‌ ئه‌و هاوکاریه‌ له‌ حکومه‌تى داهاتووى ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تى ئوباما به‌رده‌وام بێ.
سێرگه‌ى لاورۆف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه‌ گووتى: دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به‌ کیشه‌ى ئابوورى و ئاسایشى نێونه‌ته‌وه‌یی ووتووێژیان کردوه‌ و رێکه‌وتوون که‌ به‌ کرده‌وه‌ له‌ باره‌ى ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى که‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌ردوولان کار بکه‌ن.
ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ له‌ کاتێکدا به‌رێوه‌چوو که‌ هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تى بووش و رێبه‌رایه‌تى ئێستاى کرملین له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی، سیستومى دیفاعى مووشه‌کى له‌ ئوروپا و په‌ره‌پێدانى ناتۆ، لێک دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌.
پێش چاوپێکه‌وتنه‌که‌ بووش گووتى: من زۆرم هه‌وڵ داوه‌ له‌و باره‌وه‌ پێوه‌ندیێکى وا دروست بکه‌م که‌ هه‌رکات پێویست بێ پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین و کاتێ ناکۆکى بۆچوونمان ده‌بێ، رێزى دوو نه‌ته‌وه‌ ر٠اگیرێ.
مدودفیش به‌ شێوه‌یێکى ئاشتیخوازانه‌ گووتى: هه‌ر چه‌ند له‌ سه‌ر هێندێ مه‌سه‌له‌ کۆکین و هێندێ مه‌سه‌له‌ى دیکه‌ ناکۆکى جیددیمان هه‌یه‌، به‌لام ئاماده‌ى هاوکارین و من به‌ شێوه‌یێکى گشتى ئه‌و هاوکاریه‌ به‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بینم.
کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى هاوکارى ئابوورى ئاسیاـ ئوقیانووسیه‌ (ئاپک) له‌ پێته‌ختى پێرو به‌رێوه‌چوو و تێیدا به‌ ووردى باس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئابوورى جیهان کرا.
ئه‌وه‌ ئاخرین چاوپێکه‌وتنى جۆرج بووش وه‌ک سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ رێبه‌رى روسیه‌ بوو.

15 سال و 11 ماه و 29 روز و 15 ساعت و 48 دقیقه پیش از این

بووش و مدودف له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى رژیمى ئێرانه‌وه‌ ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌

بووش و مدودف له‌ سه‌ر هاوکارى له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى رژیمى ئێرانه‌وه‌ ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن