جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمى تاران له‌ دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی نزیک بۆته‌وه‌

رژیمى تاران له‌ دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی نزیک بۆته‌وه‌

نوێنه‌رى ئه‌مریکا له‌ ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی له‌ ویه‌ن رایگه‌یاند، رژیمى تاران ته‌نیا چه‌ند هه‌نگاوى ماوه‌ بۆ دابین کردنى رێژه‌ى پێویستى ئورانیۆمى پالاوته‌کراو

بۆ دروست کردنى بۆمبى ناوکه‌یی، و ئه‌وه‌ بۆته‌ هۆى نیگه‌رانى جیددى.
گرگورى شولته‌ زیادى کرد ر٠اپۆرتى ئه‌م دواییه‌ى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی، ده‌رى ده‌خا که‌ هه‌ڵسوور٠انى ناوکه‌یی رژیمى ئێران پێشیلکارى چه‌ندین بر٠یارنامه‌ى ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌.
هاوکات کاناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بلاوى کرده‌وه‌ که‌ رژیمى تاران له‌ ساڵى داهاتوودا ده‌ستى به‌ چه‌کى ناوکه‌یی ده‌گا.
ئه‌اعه‌ره‌بیه‌ گووتى: به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی ووریایی دا که‌ رژیمى ئێران ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ له‌ سه‌ر گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی به‌ ده‌رسه‌دى ئێستاى پیتاندنى ئورانیۆم، ده‌توانێ له‌ ساڵى داهاتوودا بۆمبى ناوکه‌یی دروست بکا.
ئه‌و دیپلۆماته‌ى ناوه‌ند که‌ نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێ گووتى: هیچ پێشکه‌وتنێک له‌ هاوکارى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى ووزه‌ى ناوکه‌یی نابینرێ.
ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ گووتى: هه‌ڵسوور٠انى ناوکه‌یی رژیمى ئێران بووه‌ته‌ هۆى نیگه‌رانى وه‌لاتانى ناوچه‌که‌.

15 سال و 11 ماه و 29 روز و 16 ساعت و 18 دقیقه پیش از این

رژیمى تاران له‌ دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی نزیک بۆته‌وه‌

رژیمى تاران له‌ دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی نزیک بۆته‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن