له هه‌ر ٢٠ ده‌قیقه‌دا یه‌ک که‌س له ئێران به هۆى رووداوى هاتووچۆوه ده‌مرن
هه‌واڵده‌رى حکومهتیى فارس بلاوى کرده‌وه که به‌رێوه‌به‌رى گشتى رێکخراوى هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ى و ترافیکى شاردارى شیراز گووتى:
سالانه ٢٧ هه‌زار که‌س له وه‌لاتدا به هۆى رووداوى هاتووچۆوه ده‌مرن ئه‌وه‌ش به ماناى ئه‌وه‌یه له هه‌ر ٢٠ ده‌قیقه‌دا مردنێک.
ئیمام دادى هوشمه‌ند دوانیوه‌رۆى رۆژى شهممه٢ى سه‌رماوه‌ز له کۆبوونهوهیێکى هاوبه‌شى به‌رپرسانى ترافیک و زانستى پزیشکى شیراز که له کاتى به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى رێزگرتن له کوژراوانى رووداوى هاتووچۆ به‌رێوه‌چوو، زیادى کرد: سالانه ٢٦٠ هه‌زار که‌سیش به هۆى رووداوى هاتووچۆوه بریندار ده‌بن.
ناوبراو کوژراوه‌کانى رووداوى هاتووچۆى به سێ به‌ش دابه‌ش کرد و گووتى: سه‌خترین به‌ش که‌سانێکن که به‌وهۆیه‌وه ده‌بنه که‌م ئه‌ندام .