نێردرانى چوار زیندانى بۆ زیندانى تاکه که‌سى به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدام
ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى له ئێران، به پێى ئه‌و هه‌والانه‌ى له به‌ندى ١ى زیندانى گهوههردهشتى که‌ره‌جه‌وه گه‌یشتوون، رۆژى یه‌کشه‌ممه ٣ى سه‌رماوه‌ز،
به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدام ٤ زیندانیان ناردوه‌ته زیندانى تاکه‌که‌سى.
ئه‌و زیندانیانه‌ى که براونه‌ته زیندانى تاکه‌که‌سى بریتین له:
عه‌بباس چکاب، له هۆڵى ٣، به‌ندى ١ى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت
جه‌واد تهوورى له هۆڵى یه‌ک، به‌ندى یه‌کى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت
عه‌لى عه‌تتارى له هۆڵى یه‌ک، به‌ندى یه‌کى زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت
به پێى هه‌واڵ ته‌مه‌نى ئه‌و زیندانیانى له نێوان ٢٥ تا ٣٥ ساڵه و هه‌رکام له‌و که‌سانه چه‌ندین ساڵه له زینداندا ده‌به‌نه سه‌ر.
ئامانج له ئێعدامى ئه‌و زیندانیه سیاسیانه، دروست کردنى هه‌ل و مه‌رجى ترس و دڵهر٠اوکێ له نێوان خه‌ڵک دایه و به‌و شێوه له هه‌وڵدان خه‌ڵک واز له داواکانیان بێنن.
ده‌رکردنى حوکمى سزاى ئێعدام بۆ زیندانیانى سیاسى و مێرمندالان، و ئێعدامى به کۆمه‌ڵ به ته‌ئید و فه‌رمانى سه‌رۆکى ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم ئاخوند شاهرودى ده‌رده‌کرێن.