به‌شى هه‌واڵگرى ئێسرائیل پێشنیار ده‌کا هێرش بکرێته سه‌ر رژیمى ئێران
رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى هائارتس له زمان به‌ڵگه‌یێکى ده‌وڵه‌تى نووسیویه‌تى: ئیسرائیل بۆ رێگه‌گرتن له وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێران و هاوکات رێگه‌گرتن له هه‌ڵبژاردنى فه‌لستینیه‌کان،
ئاماده‌ى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران بێ حه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و کرده‌وه به‌ره‌وروو بوونه‌وه‌ى ئه‌مریکایشى لێ بکه‌وێته‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه که له‌لایه‌ن رێکخراوێکى ئه‌منیه‌تى ئیسرائیله‌وه کۆکراوه‌ته‌وه، ووریایی به ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل داوه که به ئه‌گه‌رى نزیک بونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى داهاتووى ئه‌مریکا له رژیمى ئێران ئیسرائیل به ته‌نیا بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جیهانى عه‌ره‌بیش له پێش بوونى ئیسرائیل له بارى نیزامیه‌وه ده‌به‌نه ژێر پرسیار.
له‌و به‌ڵگه‌دا هاتووه: ئیسرائیل به کرده‌وه له به‌رانبه‌ر ههر٠هشهى درێژخایه‌نى رژیمى ئێران و مووشه‌که بالستیکه‌کانى ئه‌و رژیمه و ئه‌گه‌رى هێرشى مووشه‌کى وه‌لاتانى دیکه‌ى ناوچه‌که، ته‌نیا ده‌بێ.
ئه‌و به‌ڵگه به ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى گووتووه: که کاتێ وه‌لاتانى رۆژئاوا له رێگه‌گرتن له‌و رژیمى ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌ییسه‌رکه‌وتوو نه‌بن، ده‌وڵه‌تى جووله‌که ده‌بێ خۆى بۆ هێرشى سه‌ربازى، پێش گه‌یشتنى ئه‌و رژیمه به چه‌کى ناوکه‌یی ئاماده بکا.
ئه‌و به‌ڵگه‌یه وا بر٠یاره له مانگى دیسامبردا و له چوار چێوه‌ى شۆراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل پێشکه‌ش به ده‌وڵه‌تى ئه‌و وه‌لاته بکرێ و پێشنیارى ئه‌وه به حکومه‌ت ده‌دا که بۆ رێگه نه‌دان به ئه‌گه‌رى رێکه‌وتنى ئه‌مریکا و رژیمى ئێران که زه‌ره‌رى زۆرى هه‌یه بۆ قازانجه‌کانى ئیسرائیل، ده‌بێ پێوه‌ندیێکى گه‌رم و گوور٠ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دروست بکا.