په‌رله‌مانی کوردستان یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ره‌ت ده‌کاته‌وه
هه‌واڵه‌کان
رۆژى چوار شه‌ممه 2ى گه‌لاوێژى 1387 به مه‌به‌ستی تایتوێ کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان که دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر درا، په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنێکى نائاسایى سازکرد. سه‌رۆکی په‌رله‌مان داواى کرد ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى عێراق رۆڵى خۆى له ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه بگێرێت و لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستانیش چاو به‌گشت ئه‌و رێکه‌وتنه سیاسییانه له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانى دیکه‌دا بخشێننه‌وه.
عه‌دنان موفتى سه‌رۆکى په‌رله‌مان رۆشنایى خسته سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریه نایاسایانه‌ى که سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامى دا و، به پێچه‌وانه‌ى مادده‌کانى دیکه، مادده‌ى بیست و چوارى تایبه‌ت به که‌رکوکی خسته ده‌نگدانى نهێنییه‌وه که ئه‌مه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانى پێکهاته‌ى کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و کشانه‌وایان له دانیشته‌که و پێیان وابوو پێچه‌وانه‌ى په‌یره‌و و پرۆگرامى دانیشتنه‌کانى ئه‌نجومه‌ن و ده‌ستووره.
سه‌باره‌ت به مادده‌ی 24د ئه‌و پڕۆژه‌یه، سه‌رۆکى په‌رله‌مانی کوردستان جه‌ختیشى کرده‌وه که مادده‌ى بیست و چوار له یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان کوده‌تایه‌که له دژى دیموکراسى و ده‌ستوور و هاوشێوه‌ى بڕیاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى به‌ناو سه‌وره‌ى به‌عسه که به زۆر به‌سه‌ر گه‌لانى عێراقدا ده‌سه‌پێنرا و رایگه‌یاند "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م کاره له‌لایه‌ن گه‌لى کوردستان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى که بڕوایان به دیموکراسی هه‌یه قبوڵ ناکرێت".
ته‌ئکیدیشى کرده‌وه که پێویسته ده‌ستوور سه‌روه‌ر بێت و کێشه‌که به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێت و، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی یاساکه بدات و دادگاى ده‌ستووریش هه‌ڵوێستى یاسایى خۆى له‌و رووه‌وه نیشان بدات و یاساکه ره‌تبکاته‌وه، چونکه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره و هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تى کۆماریش به رێکه‌وتن ده‌قى یاساکه ره‌تبکاته‌وه. داواشى کرد گشت داموده‌زگا ده‌ستوورى و یاساییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسا ناده‌ستوورییه.
دواتر دکتۆر که‌مال که‌رکوکى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانی کوردستان جه‌ختى کرده‌وه "بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دژ به یاسا و ده‌ستووره و ده‌نگدانى نهێنیش له‌سه‌ر به‌ندێک له به‌نده‌کانى پرۆژه یاساکه دژى گشت بنه‌ماکانى ده‌ستووره"، داواى کرد به زووترین کات مادده‌ى سه‌د و چلى ده‌ستوور جێبه‌جێ بکرێت.
له هه‌ڵوێسته‌کانى سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان و په‌رله‌مانتارانى کوردستانیش جه‌خت کرایه‌وه که ئه‌م بڕیاره پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له جێبه‌جێ کردنى مادده‌ى سه‌د و چل و گێرانه‌وه‌ى بارودۆخى که‌رکوکه بۆ پێش پرۆسه‌ى ئازداکردنى عێراق وØ› هه‌روه‌ها دژى بنه‌ماى ته‌وافقه که پرۆسه‌ى سیاسی له عێراق به‌رێوه ده‌بات و، داوایان کرد گه‌لى کورد چاو به هاوپه‌یمانییه‌ته‌کانى له‌گه‌ڵ کوتله سیاسییه‌کان و به‌شداریکردنیان له حکومه‌تى عێراقدا بخشێنێته‌وه.
له کۆتایى دانیشته‌که‌دا سه‌رۆکى په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند که ئه‌و یاسایه به ناوه‌رۆکى ئێستاى جێگاى ره‌تکردنه‌وه‌یه و داواى کرد ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى عێراقى فیدراڵ رۆڵى خۆى له ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه بگێرێت و لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستانیش چاو به‌گشت ئه‌و رێکه‌وتنه سیاسییانه له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانى دیکه‌دا بخشێننه‌وه به شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ به‌رژوه‌ندیى گه‌لى کوردستاندا بگونجێت.