جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لاپه‌ره‌یه‌کى ره‌شى دیکه‌ له‌ مێژووی حکومه‌تى به‌ناو ئیسلامى سه‌بارت به‌ سته‌مى مه‌زهه‌بى له‌ دژى موسوڵمانانى ئه‌هلى سوننه‌ت

لاپه‌ره‌یه‌کى ره‌شى دیکه‌ له‌ مێژووی حکومه‌تى به‌ناو ئیسلامى سه‌بارت به‌ سته‌مى مه‌زهه‌بى له‌ دژى موسوڵمانانى ئه‌هلى سوننه‌ت

به‌ ناوى خوداى به‌خشه‌نده‌ و میهره‌بان
لاپه‌ره‌یه‌کى ره‌شى دیکه‌ له‌ مێژووی حکومه‌تى به‌ناو ئیسلامى سه‌بارت به‌ سته‌مى مه‌زهه‌بى له‌ دژى موسوڵمانانى ئه‌هلى سوننه‌ت.
له‌ ناوه‌راستى ساڵی ١٣٨٧ى کۆچی خۆری, مه‌لا حامیدى مه‌ردۆخى, مه‌لاى ده‌رکراو له‌ هه‌ورامان و چناره‌ به‌ سه‌ر خه‌ڵکى موسوڵمان و دیندارى ئاوایی بارام ئاوا سه‌ر به‌ شارستانى سه‌روئاباد, وه‌کوو پێش نوێژ ئه‌و ئاوایی یه‌ ده‌سه‌پێندرێت.

له‌ دواى تێپه‌ر بوونى چه‌ندین مانگ به‌ هۆی ناپاکى و ئاژاوه‌گێر٠ی, ده‌بێته‌ هۆی کێشه‌ و ناته‌بایی و شه‌ر٠ و خوێنر٠شتن له‌ نێوان خه‌ڵکى ئاوایی,به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ نزیک بوو که‌سی تێدا بکوژرێ. به‌ فه‌رمانى به‌رپرسانى ئه‌م پێش نوێژه‌ به‌کرێگیراوه‌ و به‌ هۆی به‌رێوه‌بردنى ئه‌رکه‌ پێسپێردراوه‌کانى, وه‌فدێک له‌ به‌رپرسانى حکومه‌ت, له‌ رێکه‌وتى ١٧/٨/١٣٨٧ به‌ مه‌به‌ستى پته‌وکردنى جێگه‌ئپێگه‌ى ئه‌و به‌ره‌و ئاوایی به‌رێکه‌وتن, به‌لام له‌ گه‌ڵ ناره‌زایه‌تى زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئاوایی یه‌که‌ به‌ره‌ورو بوونه‌وه‌ و خه‌ڵک ى رایانگه‌یاند, ئیتر ئه‌م مه‌لایه‌ به‌کرێگیراو و خائینه‌مان ناوێ و ده‌بێ له‌م ئاوایی یه‌ بر٠وا
حکومه‌تى به‌ ناو ئیسلامى ئێران له‌ وه‌لام به‌ خواسته‌ ره‌واکانیان له‌ رێکه‌وتى ١٩/٨/١٣٨٧ هه‌شت که‌سى له‌ خه‌ڵکى ئاوایی یه‌که‌ى گرت و به‌ره‌و زیندانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له‌ مه‌ریوان ره‌وانه‌یانى کرد و که‌وتنه‌ به‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ى مه‌ئمورانى رژیم. له‌ دواى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵکى ئاوایی به‌رامبه‌ر به‌ گیرانى ئه‌و هه‌شت که‌سه‌ و لانه‌بردنى ئه‌و مه‌لا به‌کرێگیراوه‌, سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ که‌ به‌ڵێنى لابردنیان جێبه‌جێ نه‌کرد, به‌ڵکو له‌ رێکه‌وتى ٢٣/٨/١٣٨٧ سێ که‌سی دیکه‌ له‌ خه‌ڵکى ئاوایی یه‌که‌یان به‌ شێوه‌ى در٠ندانه‌ و ره‌فتارى نامرۆڤانه‌ وبه‌ پێچه‌وانه‌ى ئایینى ئیسلام, گرت و ره‌وانه‌ى زیندانیانى کرد و له‌ رێکه‌وتى ٢٤/٨/١٣٨٧ مه‌لا حامید مه‌ردۆخی له‌ سه‌ر داوا و به‌ پێداگرى به‌رپرسه‌کانى نویژى جومعه‌ى له‌ گه‌ڵ ١٠  که‌س له‌ به‌سیجى یه‌کان و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانى رژیم به‌رێوه‌ برد و ١١ که‌سى گیراو له‌ خانه‌واده‌کانى شاپری, محمدیان, سبحانى و کاکه‌خانى ئێستا به‌ بێ ئه‌وه‌ى حوکمیان بدرێ و ئیجازه‌ى چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ که‌سئکاریان پێ بدرێ, له‌ زیندان دان و له‌ سه‌ر ویسته‌ ره‌واکانیان ئازایانه‌ و به‌بر٠شتانه‌ پێداگرى ده‌که‌ن.
داواى دلسۆزانه‌ له‌ ماموستایان و پێش نوێژان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایینى خودا که‌ به‌راستى بۆ ته‌بایی و یه‌کدڵی و یه‌کرنگى و خۆشه‌ویستى نێوان مرۆڤه‌کان هاتۆته‌ خوار, نه‌یکه‌نه‌ هۆی ر٠ق و کینه‌ و کێشه‌کان, تا له‌ لاى خودا و عه‌بده‌کانى شه‌رمه‌زار و روو ره‌ش نه‌بن و رزقی خۆیان له‌ خودا داوا که‌ن و به‌س.
نووسه‌ر: زوڵم لێکراوێکى کوردستانى

15 سال و 11 ماه و 27 روز و 11 ساعت و 32 دقیقه پیش از این

لاپه‌ره‌یه‌کى ره‌شى دیکه‌ له‌ مێژووی حکومه‌تى به‌ناو ئیسلامى سه‌بارت به‌ سته‌مى مه‌زهه‌بى له‌ دژى موسوڵمانانى ئه‌هلى سوننه‌ت

لاپه‌ره‌یه‌کى ره‌شى دیکه‌ له‌ مێژووی حکومه‌تى به‌ناو ئیسلامى سه‌بارت به‌ سته‌مى مه‌زهه‌بى له‌ دژى موسوڵمانانى ئه‌هلى سوننه‌ت


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن