زیاد بوونى نه‌خۆشى ئیدز له رێگه‌ى پێوه‌ندى جێنسیهوه
رۆژنامه‌ى ریساله‌ت، قسه‌کانى سه‌رۆکى ئیداره‌ى ئیدز له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به زیاد بوونى ئه‌و نه‌خۆشیه له رێگه‌ى پێوه‌ندى جێنسی بلاو کرده‌وه و نووسى:
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ئاخیریدا ژماره‌ى تووشبووان به نه‌خۆشى ئیدز له رێگه‌ى پێوه‌ندى جێنسى به‌ره‌و سه‌رچووه.
به پێى نووسینى ئه‌و رۆژنامه، عه‌بباسى سه‌داقه‌ت به ئیشاره به رێگه‌کانى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه، گووتى: گواستنه‌وه ئیدز له دایک بۆ منداڵ له ئێران‌دا که‌مه، ئه‌و خوێنانه‌ى له وه‌لاتدا به کار ده‌هێنرێن ئه‌منیه‌تى سه‌دا سه‌دى هه‌یه، به‌کار هێنانى ده‌رزى هاوبه‌ش له‌لایه‌ن موعتادانهوه، به‌رێوه‌بردنى به‌رنامه‌ى که‌م کردنه‌وه‌ى زه‌ره‌ر، به شێوه‌ى دابه‌ش کردنى ده‌رزى به خۆرایی و فێرکردنى به‌کارهێنانى، ئه‌و به‌شه‌ش کۆنتۆڵ کراوه.
به‌رێوه‌به‌رى ئیداره‌ى ئیدز له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم به رۆژنامه‌ى ریسالهتى گووتووه: ئێستا ته‌نیا مه‌ترسیێک که نیگه‌رانى ئه‌وه‌ى لێ ده‌کرێ و که په‌ره به‌و نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره ده‌دا، بلاو بوونه‌وه‌ى ئیدزه له رێگه‌ى پێوه‌ندى جێنسى که ئه‌گه‌ر بایه‌خى پێنه‌درێ و ووریا نه‌بین ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و نه‌خۆشیه.