جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زانکۆى ئازاد، ناوه‌ندى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستدرێژیه‌

   زانکۆى ئازاد، ناوه‌ندى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستدرێژیه‌

زاکانى ئه‌ندامى مه‌جلیسى رژیم، زانکۆى ئازاد که‌ له‌لایه‌ن جاسبى له‌ نزیکانى ئاخوند ره‌فسه‌نجانیه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێ، به‌ ناوه‌ندى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستدرێژى ناوبرد و گووتى:

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ زانکۆى ئازاد ٨٠  تا ٩٠  به‌ڵگه‌ى گه‌نده‌ڵى و کێشه‌ى ئه‌و زانکۆیه‌ پێشکه‌ش کراوه‌. گه‌نده‌ڵى، ده‌ستدرێژى و فرۆشتنى پرسیارى کونکور له‌ کێشه‌ گرینگه‌کانى زانکۆى ئازاد بووه‌. ئه‌و زانکۆیه‌ بۆ کارکردنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت، مه‌جلیس، ده‌زگاى دادوه‌رى و به‌رپرسانى نیزام، شه‌به‌که‌یێکى دانى وامى له‌ وه‌لات دا وه‌رێ خستووه‌.
ناوبراو زیادى کرد: جاسبى ده‌ست و پێوه‌ندێکى زۆرى دروست کردوه‌ و بۆ لاى هه‌ر که‌س ده‌چى له‌ رێگه‌یێکه‌وه‌ پێوه‌نده‌ به‌ زانکۆى ئازاده‌وه‌.
کوردان به‌ مه‌دره‌کى ته‌قه‌لوبی زانکۆى ئازاد به‌ پله‌ى دانشیارى گه‌یشتووه‌ و جاسبى کوردان سازه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌جلیسى رژیم که‌ له‌ زانکۆى باهونه‌ر قسه‌ى ده‌کرد، له‌ وه‌لامى پرسیاری یه‌کێک له‌ خوێندکاران که‌ بۆچى رێگه‌ له‌و جینایاته‌ ناگیرێ، گووتى: داواکارى گشتى ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌دا ر٠اوه‌ستێ، که‌ مرته‌زه‌وى له‌ پێنج په‌روه‌نده‌ى فرۆشتنى پرسیارى کونگور له‌ ساڵى ١٣٨٢دا، دوو په‌روه‌نده‌ى وون کردوه‌.

15 سال و 11 ماه و 27 روز و 8 ساعت و 53 دقیقه پیش از این

زانکۆى ئازاد، ناوه‌ندى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستدرێژیه‌

زانکۆى ئازاد، ناوه‌ندى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستدرێژیه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن