ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێرشى سه‌ربازى ئیسرائیل دژ به رژیمى ئێران موخاله‌فه‌تى نه‌کردوه
ئه‌هود ئۆلمێرت ده‌ڵێ که ئیسرائیل ده‌ستى ئاوالایه بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یێکى پێویست دژ به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران و ئه‌مریکا له‌و باره‌وه هیچ سنوورێکى بۆ دانه‌ناوین.
ئۆلمێرت که به شێوه‌ى کاتى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرى یئسرائیلى له ئه‌ستۆیه، رۆژى سێ شه‌ممه ٥ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ له دواى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ جۆئرج بووش سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ئه‌و قسانه‌ى له وه‌لامى پرسیارێک له باره‌ى فشارى ئه‌مریکا بۆ هێرش نه‌کردنه سه‌ر حه‌ماس له نه‌وارى غه‌زه و رژیمى ئێران گووت.
ناوبراو زیادى کرد: من له بیرمنایه که که‌سێک له ده‌وڵه‌تى بووشدا به‌تایبه‌ت له ماوه‌ى ر٠ابردوودا به من یا به به‌رپرسێکى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى گووتبێ که نابێ ئه‌و کرده‌وه ئه‌نجام بدرێ، له کاتێکدا ئێمه ئه‌و کاره بۆ ئه‌منیه‌تى ئیسرائیل به پێویست ده‌زانین، به‌تایبه‌ت له باره‌ى رژیمى ئێرانه‌وه.
ئه‌هود ئۆلمێرت ده‌ڵێ: سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران ووتووێژى تێر و ته‌سه‌لى له‌گه‌ڵ دیک چینى جێگرى سه‌رۆک کۆمار و کاندولیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا کردوه.
به ووته‌ى ناوبراو، لێکحاڵى بوونى باش و ئوسوولى له باره‌ى ههر٠هشهى رژیمى ئێران و پێویستى کاردانه‌وه له نێوان هه‌ر دوولادا (ئیسرائیل و ئه‌مریکا) هه‌یه.