له ساڵ دا زیاتر له ٢٦ هه‌زار که‌س له رێگاکانى ئێران‌دا ده‌کوژرێن
رۆژنامه‌ى ریساله‌ت له زمان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ترۆماتۆلۆژى ئێرانه‌وه نووسى که سالانه زیاتر له ٢٦ هه‌زار که‌س له رێگاکانى ئێران‌دا ده‌کووژرێن.
ئه‌و رۆژنامه له زمان خه‌لیل عهلیزادههوه نووسیویه‌تى: به پێى ر٠اپۆرتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئێران نا ئه‌منترین رێگه‌کانى جیهانى هه‌یه له بارى رووداوى ماشینه‌وه و هه‌ر ساڵ ٢٦ هه‌زار که‌س له‌و رێگایانه‌دا ده‌کووژرێن و وا ناوى داخستووهکه رانندهیی ئێرانیه‌کان هێرش به‌رانه‌یه.
به پێى نوسراوه‌ى رۆژنامه‌ى ریساله‌ت، عه‌لیزاده به ئیشاره به‌و خشته‌یه که تایبه‌ته به سێ ساڵ پێش و ئێستا زیادى کردوه، گووتى: جوێ له ٢٦ هه‌زار کووژراو له ساڵدا نزیک به ٣٠ ٠ هه‌زار که‌س به‌و هۆیه‌وه بریندار ده‌بن و رێژه‌ى به‌رچاو له‌و که‌سانه سه‌ر و سینه و ده‌ست و پێ یان ده‌شکێ و تا کۆتایی ته‌مه‌نیان به نووقستانى ده‌ژین و زیاتر له ٢ هه‌زار که‌سیش نوخاعیان ده‌قرتێ.