هه‌لاوسان له ئێران‌دا گه‌یشته ٤/٣٩ له سه‌د
رۆژنامه‌ى سه‌رمایه هه‌واڵى دا که هه‌لاوسان له مانگى ر٠هزبهر به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى خه‌رماناندا ٦/١ له سه‌د و له چاو مانگى ر٠هزبهرى ساڵى ر٠ابردوو، ٦/٢٩ له سه‌د زیادى کردوه.
ئه‌و رۆژنامه هه‌روه‌ها نوێ ترین ئاماره‌کانى بانکى ناوه‌ندى رژیمى سه‌باره‌ت به گرانى که‌ل و په‌ل بلاو کردۆته‌وه، و هه‌واڵى داوه که نرخى خواردهمهنى به‌رده‌وامه له به‌ره‌و سه‌رچوون، به شێوه‌یێک که ته‌نیا له مانگى ر٠هزبهرى ئه‌م ساڵدا له چاو مانگى ر٠هزبهرى ساڵى ر٠ابردوو ٤/٣٩ له سه‌د زیادى کردوه.
به پێى ر٠اپۆرتى سه‌رمایه، له به‌شى خواردن و خواردنه‌وه‌کاندا زۆرترین به‌ره‌و سه‌رچوونى نرخ له بازار دا نان و دانه‌وێڵه بوویانه. دانه‌وێڵه و نان له ر٠هزبهردا به‌ره‌وسه‌ر چوونى ٩/٦٤ له سه‌دى بووه.