وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان ده‌ڵێ: سه‌ردانى رژیمى ئێران ناکه‌م
به پێى ر٠اپۆرتى (د پ ئا)ى ئاڵمان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وه‌لاته رایگه‌یاندوه که به هۆى هه‌وڵه نهێنیه‌کانى رژیمى ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی، سه‌ردانى ئه‌و رژیمه ناکه‌م.
فرانک واڵتێر ئه‌شتاین مایر گووتوویه‌تى: به هۆى دوور بوون سه‌ردانى ئوسترالیا و نیوزله‌ندى نه‌کردوه، به‌لام هۆى نه‌چوونى بۆ ئێران ئه‌وه‌یه که رژیمى ئێران به شێوه‌ى نهێنى له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ناوکه‌یی و کۆکووژیه.
له‌لایێکى دیکه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه گووتوویه‌تى: زلهێزه‌کان تا ئێستا دووجار پێشنیارى ئیمتیازیان به رژیمى ئێران دا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست هه‌ڵگرێ له به‌رنامه‌ى پالاته‌کردنى ئوران‌یۆم به‌لام ئه‌و رژیمه هه‌موو پێشنیاره‌کانى ر٠هد کرده‌وه.
بێرنارد کووشنێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه گووتى: داوام ئه‌وه‌یه له سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا که له باره‌ى ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران که چه‌ند ساڵه ووتووێژمان له‌گه‌ڵ کردوون و ئاکامى نه‌بووه، ووریا بێ.