جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٥ له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بوون

٢٥ له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بوون

جێگرى وه‌زیرى ته‌ندروستى رژیم ووریایی دا که‌ تێکچوونى بارى ده‌روونى گه‌یشتۆته‌ ١٥ تا ٢٥ سالان.

هه‌واڵده‌رى شهر نووسى، جێگرى سلامه‌تى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ده‌رمان و بارهێنانى پزیشکى سه‌باره‌ت به‌ زیاد بوونى ژماره‌ى نه‌خۆشه‌ ره‌وانیه‌کانى ئێران له‌ ناوکه‌وتووان و گه‌نجان و مێرمندالان، ووریایی دا.
حه‌سه‌نى ئیمامى ره‌زه‌وى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٦ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧، له‌ کۆبوونه‌وه‌ى کۆمیته‌ى ته‌ندروستى و ره‌وان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گووتى: تێکچوونى بارى ره‌وانى له‌ ته‌مه‌نى ١٥ تا ٢٥ ساڵ روو له‌ زیاد بوونه‌ و ئه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و به‌ پێى ر٠اپۆرتى ئه‌نجومه‌نى ده‌رونناسانى ئێران، ٢٥ له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران تووشى تێکچوونى مێشک بوون.
ناوبراو به‌ ئیشاره‌ به‌وه‌ى که‌ ئه‌و شێوه‌ زیادبوونه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشى ره‌وانى له‌ ناو نه‌خۆشیه‌کاندا ببێته‌ پله‌ى یه‌که‌م و زیادى کرد ئه‌و به‌ره‌و سه‌رچوونه‌ بێ وێنه‌یه‌ مه‌ترسیێکى گه‌وره‌یه‌ بۆ سلامه‌تى کۆمه‌ڵگا.
ئیمامى ره‌زه‌وى گووتى: تا ٣٠  ساڵى دیکه‌ خه‌ڵکى وه‌لات به‌ره‌و پیرى ده‌رۆن، و ئه‌گه‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌رنامه‌ى باشى بۆ دانه‌ر٠ێژین بۆ رێگه‌گرتن له‌ زیاد بوونى نه‌خۆشى تێکچوونى ره‌وان له‌ داهاتوودا ناتوانین کونترۆڵى بکه‌ین.

15 سال و 11 ماه و 26 روز و 10 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

٢٥ له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بوون

٢٥ له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بوون


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن