له تاران ١٠ که‌س ئیعدام کران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له تاران، رۆژى چهارشهممه ٦ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ ـ ٢٦ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، رژیمى ئێران ١٠ که‌س له‌وانه ژنێکى له زیندانى ئه‌وین له سێداره داوه.
له‌و ر٠اپۆرتهدا له زمان که‌سێک به ناوى قازى جابریهوه هاتووه که به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ١٠ که‌س له زیندانى ئه‌وین به تاوانى قه‌تڵ له سێدراه دران.
ناوى ئێعدام کراوه‌کان ر٠انهگهیێندراوه به‌لام ده‌گوترێ که له نێوان ئه‌و ١٠ که‌سه ئێعدام کراوه‌دا فاتیمه حه‌قیقه‌ت په‌ژوو هه‌یه.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه ژماره‌ى ئه‌و ئێعدامانهى که رژیمى ئێران ئه‌نجامى داون، ٢١٦ که‌سى راگه‌یاند که ئه‌وه ته‌نیا ئه‌و ئێعدامانه‌یه که له ر٠اگهیێنهکانى رژیمى ئێران‌دا بلاو کراوه‌ته‌وه. به دڵنیایی ژماره‌ى ئێعدام کراوه‌کان له‌وه زیاتره.