سوونامى هێرۆئین له ئێران
و: عه‌لى به‌هرامى
گۆڤارى ئه‌شتێرنى چاپى ئاڵمان له یه‌کێک له ژماره‌کانى مانگى نوامبرى خۆیدا له ر٠اپۆرتێکى تێر و ته‌سه‌ل به ناوى (ئێران، گۆلاوى مه‌وادى موخه‌دیر) باسى له ئیعتیاد له ئێران کردوه. ئێران له چاو جه‌ماوه‌ره‌که‌ى به‌رزترین رێژه‌ى ئیعتیادى له جیهاندا هه‌یه.
تۆماس ئه‌سترکێرن سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى \"ئه‌شترن\"، بۆ سهردێر٠ى بابه‌تى چل و شه‌شه‌مین ژماره‌ى ئه‌و گۆڤاره که له مانگى نوامبر دا بلاوبۆته‌وه << رووى تاریکى رژیمى ئێران>>ى هه‌ڵبژاردووه.
هۆى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و سهردێر٠ه، ر٠اپۆرتى تایبه‌تى (ئه‌شتفان گاسل) هه‌واڵنێرى ئه‌و گۆڤاره‌یه که بۆ به‌شدارى له رۆژى جیهانى خه‌بات دژ به خووگرتن (ئیعتیاد) سه‌ردانى ئێرانى کردبوو و به هاوکارى ئه‌سلان ئه‌رفه‌ع وێنه‌گرى ئێرانى، (تامى ترش و تاڵى ژیانى رۆژانه‌ى له ئێران) کێشاوه.
سه‌رنووسه‌ر \"ئه‌شترین\" باس له نوێ ترین ئامارى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کا که به‌و هۆیه‌وه له هیچ شوێنێکى جیهان جوێ له ئێران، به له‌به‌رچاوگرتنى رێژه‌ى خه‌ڵک، ئه‌وه‌نده‌ى موعتاد به مه‌وادى موخه‌دیر نیه. ئه‌و تیمه‌ى ر٠اپۆرتهکهیان کۆکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ باغه‌وان گه‌لێک قسه‌یان کردوه که کاریان ئه‌وه‌یه رۆژانه له پارکه‌کاندا ئه‌و موعتادانه بدۆزنه‌وه که به‌هۆى به‌کارهێنانى زۆرى ماده‌ى هۆش به‌ر له رێگاى ده‌رزیه‌وه مردوون یا ئه‌و کچانه‌ى بۆ دابین کردنى مه‌وادى هۆش به‌رى پێویستى خۆیان و دایکیان مه‌جبوورن له‌شفرۆشى بکه‌ن.
ئه‌وان هه‌روه‌ها چوونه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ى که تێ ی‌دا ده‌رزى خاوێن ده‌ده‌ن به موعتاده‌کان و چاویان به‌و پزیشکانه که‌وتووه که هه‌میشه شاهیدى ریزگرتنى موعتادان بۆ وه‌رگرتنى (متادون) له به‌ر مه‌ته‌به‌کانیان بوون.
\"به‌ره‌و سه‌رچوونى خه‌ماوى\"
چه‌ند دانه ره‌نگى کاڵه‌وه بوو له سه‌ر دیوارێکى گه‌چى ته‌نیا به‌جێ ماوى ئه‌و به‌خته‌یه که رووى له فریشته کرد بۆ ئه‌وه ژیانى باشتر بێ. پیاوێک گووتبووى که حازره بیخوازێ ته‌نیا به شه‌رتێک، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کر٠اک وه‌لا نێ و خانه‌واده‌که‌ى به‌جێ بێڵێ. پیاوه‌که ره‌فێقى براگه‌وره‌که‌ى بوو و خۆى پێشتر موعتاد بوو به‌لام ماوه‌یێکه ته‌رکى کردوه. فریشته ئه‌و رۆژه و رۆژه‌کانى پێشتریش کابراى جواب کردبوو. له ئاخرین چاوپێکه‌وتن دا، پیاوه‌که له کاتى رۆیشتن دا ژماره‌ى ته‌له‌فوونى خۆى له سه‌ر دیواره‌که نووسی بوو به‌لام فریشته هیچ کات پێوه‌ندى پێوه نه‌گرت.
ئه‌شتفان گاسل ر٠اپۆرتهکهى خۆى له ماڵێکى بچووک و کۆنى یه‌کێک له گهر٠هکهکانى باشوورى تارانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا، جێگایێک که فریشته‌ى ١٩ ساڵه له‌گه‌ڵ دایکى، خه‌ریکى کێشانى هێرۆئینن. کچه‌که روو ده‌کاته هه‌واڵنێره‌که و ده‌ڵێ: من کاتێ دایکێکى به‌و باشیه‌م هه‌یه مێردم بۆچیه. دایک سیگارێک ده‌نێ به لێوى کچه‌که‌یه‌وه تا تووتنه‌که تاڵى هێرۆئینه‌که بگرێ و ده‌ڵێ: فریشته کچێکى باشه. به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌ومان نه‌بوایه چیمان ده‌کرد؟
له دواى ئه‌و وێنه هه‌واڵنێرى ئاڵمانى له به‌ره‌و سه‌رچوونى خه‌مناکى ئیعتیاد له ئێرانى سی ساڵ دواى شۆرشى گه‌لان، ده‌ڵێ: به پێى ئاماری ره‌سمى حکومه‌ت یه‌ک ملوێن و سه‌دهه‌زار موعتادى کارکوشته و حه‌وسه‌د هه‌زار موعتاد که به حه‌ز مه‌وادى موخه‌دیر ده‌کێشن له ئێران‌دا هه‌یه، هه‌ر چه‌ند راستى مه‌سه‌له‌که زیاتر له‌و ئاماره‌یه. خووگرتن به هێرۆئین له ناو لاوان و به‌تایبه‌ت ژنان روو له زیاد بوونه.
فریشته دروست نازانێ که دوازده ساڵ بووه یا چوارده‌ساڵ که یه‌که‌م جار مه‌وادى موخه‌دیرى به‌کار هێناوه. پیاویان به‌جێى هیشتوون و دایکى به حه‌وت منداڵه‌وه بۆ ده‌رباز بوون له سه‌یرى گاڵته‌جارانه دراوسێکان له شاره سنووریه‌که‌ى خۆیان که له عێراقه به‌ره‌و تاران دێن. ره‌زاى براگه‌وره‌یان هێرۆئینیان پێ ده‌ناسێنێ و دواى ئه‌وه ئیعتیاد شیرازه‌ى خانه‌واده‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێنێ. له‌گه‌ڵ مردنى خۆشکى گه‌وره‌یان له ته‌سادوفدا، فریشته ئه‌رکى پارێزگارى له دایکى و برا بچووکه‌که‌یان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ و ئێستا به له‌ش فرۆشى خه‌رجى ئیعتیاده‌که‌یان دابین ده‌کا، چ له ماڵێک له سه‌رووى شار یا له شیرکه‌تێکى بیناسازى، داهاتى له نێوان ٢٥ تا ٧٠ یۆرۆیه. هه‌ر چه‌ند ئه‌و پووڵه زیاتر بێ به‌و رێژه‌یه‌ش مه‌وادى موخه‌دیر له به‌یانى له رێگه‌ى گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ ده‌یکرێ، زیاتره.
\"له خودا به‌زیاد بێ که ته‌نیا حه‌شیش ده‌کێشێ\"
هه‌واڵنێرى ئاڵمانى دواى ئه‌وه بۆ رۆژهه‌لاتى تاران ده‌روا، ده‌چێته گهر٠هکى \"خاکسفید\" جێگه‌یێک که مه‌ته‌بی دوکتور محه‌ممه‌د سادقی شیرازى لێیه. ئه‌و پزیشکه ٣٨ ساڵه زیاتر له ده ساڵه که موعتاده‌کان تیمار ده‌کا و له نزیکه‌وه ئاگاى لێ بووه چۆن رێژه‌ى ئیعتیاد به حه‌شیش له ده‌یه‌کانى ٨٠ و ٩٠ ى زایینى له ناو لاوان‌دا زیادى کردوه.
دوکتور شیرازى یه‌کێک له‌و که‌سانه بووه که سێ چوار ساڵ پێش زه‌نگى مه‌ترسى بۆ لێ درا، کاتێک که ماده‌یێکى موخه‌دیرى نوێ (هێرۆئین ـ کر٠اک) هاته بازاره‌وه و هه‌ر زوو په‌ره‌ى گرت و خۆشه‌ویست بوو. بۆ ئه‌وه‌ى زۆران پێ یان وابوو مه‌ترسى که‌متره له هێرۆئین. لێکدانه‌وه‌یێکى هه‌ڵه له ماده‌یێک که ١٠ تا ١٢ جار به‌هێزتر له هێرۆئینى ئاساییه.
(ئه‌ورۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێکى نوێم هه‌بێ که ته‌نیا حه‌شیش ده‌کێشێ، پیرۆزبایی لێ ده‌که‌م شوکرانه‌ى خودا ده‌بژێرم) پزیشک ئه‌و دێر٠ه به ئه‌ستفان گاسل ده‌ڵێ که ده‌یهه‌وێ بزانێ بۆچى ئێران به‌و شێوه چووته ناو باتلاخى ئیعتیاده‌وه. هێندێ پێیان وایه به‌ره‌و سه‌رچوونى ئیعتیاد هۆکه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که الکول قه‌ده‌غه‌یه و وه‌ک کاتى شا مه‌یخانه نیه. به‌لام من وا بیرناکه‌مه‌وه زۆرێک له‌و که‌سانه‌ى مه‌وادى موخه‌دیر به‌کار دێنن، هیچ کات بۆ بار یا مه‌یخانه ناچن. هۆى سه‌ره‌کى به رێژه‌یێکى زۆر بۆ هه‌ل و مه‌رجى خراپى ئابوورى و رێژه‌ى به‌رزى بێکارى ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌و هه‌واڵنێره نرخى هێرۆئینیشى پێ زیاد ده‌کا: یه‌ک گه‌رام هێرۆئین ـ کر٠اک له تاران که‌متر له سێ یورۆیه.
\"وێنه‌ى ئاشکراى ئیعتیاد\"
پارکى که‌وسه‌ر له باشوورى تاران شوێنێکى دیکه‌یه که هه‌واڵنێرى گۆڤارى \"ئه‌شترن\" چووه بۆى. ناوبراو ده‌نووسێ: ناوچه‌ى ده‌ورووبه‌رى پارک بێ شک وێنه‌ى نیشاندانى مه‌وادى موخه‌دیره له رۆژهه‌لاتى ناوهر٠استدا. چیمه‌نه‌کان به ده‌رزى به‌کار هاتوو داپۆشراون و له نیوه‌رۆدا له سه‌ر سه‌نده‌ڵیه‌کانى پارک ده‌توانى ژماره‌یێکى زۆر له پیاوانى چه‌ماوه ببینى که روومه‌تیان داچۆر٠او و چاویان له بێ هێزیدا هه‌ڵ نایه.
هه‌ر له‌و شوێنه‌دایه که \"گاسل\" له‌گه‌ڵ فه‌ردینى ٢٩ ساڵه و کامیارى ٢٤ سالان ئاشنا ده‌بێ که خه‌ریکن به خوێن یارى ده‌که‌ن. و ئه‌و یاریه شتێک نیه جوێ له وه‌شاندنى ده‌رزى مه‌وادى موخه‌دیر له ر٠هگ و هاوکات کێشانى خوێن بۆ ناو ده‌رزیه‌که و دیسان کردنه‌وه‌ى بۆ ناو ر٠هگ.
ئه‌و هه‌واڵنێره له زمان دوکتور شیرازیه‌وه باس له عه‌مه‌لیاتى هێزه‌کانى پۆلیس ده‌کا و ده‌ڵێ: زۆرێک له‌و مالانه‌ى که ببونه بنکه‌ى موعتاده‌کان کاول ده‌کرێن و ژماره‌یێکى زۆریان ده‌گیرێن ده‌نێردرێن بۆ زیندان و هێندێکیشیان ئێعدام ده‌کرێن. ناوبراو دواى ئه‌وه ده‌نووسێ، ئێستا ٦٠ ٠ ناوه‌ندى ده‌رمانى ئیعتیاد له سه‌رتاسه‌رى ئێران‌دا هه‌یه و زیاتر له سه‌دان که‌س رۆژانه سه‌ردانى ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌که‌ن و جێگه‌ره‌وه‌ى وه‌ک \"متادون\" وه‌رده‌گرن. له‌لایێکى دیکه‌وه وابر٠یاره ناوه‌ندێکى ده‌وڵه‌تى بۆ دابه‌ش کردنى حه‌شیش به‌و که‌سانه‌ى ئیعتیادى سه‌ختیان هه‌یه و ناتوانرێ به شێوه‌یێکى دیکه کۆمه‌کیان بکرێ، دابمه‌زرێ و حه‌شیشى تێکه‌لاو له‌گه‌ڵ ئه‌لکول ده‌درێ به‌و که‌سانه.
\"عه‌لى سه‌نتورى، داستانێکى ئاشنا\"
رژیمى ئێران له‌لایه‌ن وه‌لاتانى خارجیه‌وه به هۆى دژایه‌تى کردنى مه‌وادى موخه‌دیر زۆر ته‌شویق کراوه، \"ئه‌ستفان گاسل\" هه‌واڵنێرى \"ئه‌شترن\" له دواى ووتنى ئه‌و دێر٠ه، باس له رێ و ره‌سمى رۆژى جیهانى خه‌بات دژ به مه‌وادى موخه‌دیر له ئێران ده‌کا و ده‌ڵێ هۆى سه‌رکى سه‌ردانى بۆ ئێران به‌و مه‌به‌سته بووه. رێ و ره‌سمێک که سه‌رۆک کۆمارى رژیم له پێوه‌ندیێکى راسته‌وخۆدا له ده‌فته‌رى سه‌رۆک کۆماریه‌وه ده‌ڵێ: ئێستا کاتى ئه‌وه هاتووه تا ئه‌و خه‌ڵکه‌ى که ئیدیعایان ده‌کرد له به‌رانبه‌ر مه‌وادى موخه‌دیردا خه‌بات ده‌که‌ن له ئامانج و پێوه‌ند ئاشکرا و نهێنى خۆیان له‌گه‌ڵ قاچاخچیه‌کان، پێدابچنه‌وه. ئه‌وه هه‌م پێشنیاره و هه‌م ووریایی.
له دواى ئه‌وه گاسل ده‌نووسێ: ئێران بووه‌ته قوربانى رژیمه به‌د نیه‌ته بێگانه‌کان که ده‌یانهه‌وێ به ئاوالاکردنى ده‌ستى مافیاى مه‌وادى موخه‌دیر، کۆمارى ئیسلامى که‌م هێز بکه‌ن. ئه‌وه وێنه‌یه له کێشه‌ى ئیعتیاد له جیهان بینى ئه‌حمه‌دى نژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران، پێک هاتووه. به‌لام داستانى عه‌لى سه‌نتوورى به هیچ شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نایێته‌وه.
دواى ئه‌وه داستانى فیلمى عه‌لى سه‌نتوورى و موعتاد بوونه‌که‌ى باس ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌و فیلمه به ئاسانى له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌ى پێوه‌ندى دروست ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌لاته‌دا هه‌ر که‌سه‌و که‌سانێک ده‌ناسێ که تووشى ئه‌و چاره‌نووسه‌ى عه‌لى سه‌نتوورى (داریوش مێهرجویی) هاتوون.
کۆتایی ر٠اپۆرتهکه باس له به‌سه‌رهاتێک ده‌کا که له زمان به‌هرام ر٠ادان ئه‌کته‌رى یه‌که‌مى فیلمى عه‌لى سه‌نتوورى که له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ستفان گاسل باس له رفێقێکى ده‌ورانى منداڵى خۆى ده‌کا که کر٠اک ئه‌و منداڵه ده‌م به پێکه‌نین و لاوه نه‌سته‌قه‌ى کرد به موعتادێک که نوورى چاوه‌کانى له ده‌ست داوه، قه‌ڵه‌و و بێ هێز له ماڵێکدا له‌گه‌ڵ دوو پرستاردا دژى و هیچێک ناڵێ، داستانى فیلمه‌که‌ى من وه‌ک داستانى خانه‌واده‌ى ره‌فێقه‌که‌مه که باوک و دایکى به‌و هۆیه‌وه دارووخان.