دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پاسدار ئاقازاده‌ ده‌ڵێ به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ بۆ دانانى ٥٠  هه‌زار سانتریڤوژ

پاسدار ئاقازاده‌ ده‌ڵێ به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ بۆ دانانى ٥٠  هه‌زار سانتریڤوژ

به‌ پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى ئیرنا، رۆژى چوار شه‌ممه‌ ٦ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧، پاسدار غولام ره‌زا ئاغازاده‌،

سه‌رۆکى رێکخراوى ووزه‌ى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ر٠ه‌د کردنه‌وه‌ى بر٠یارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ر٠ایگه‌یاند ر٠اگرتن (ر٠اگرتنى به‌رنامه‌ى پالاوته‌کردنى ئورانیۆم) له‌ قاموووس و فه‌رهه‌نگى ئێمه‌دا ماناى نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و شته‌ نیه‌.
ئه‌و پاسداره‌ گووتى: له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ٥٠  هه‌زار سانتریڤوژ کار ده‌که‌ن. ناوبراو به‌ ئیشاره‌ به‌ په‌ره‌گرتنى هه‌ڵسوور٠انى ناوه‌ندى پالاوته‌کردنى ئورانیۆم له‌ نه‌ته‌نز، گووتى: به‌رنامه‌ى ئێمه‌ دانانى ٥٠  هه‌زار سانتریڤوژه‌ تا ساڵى داهاتوو.
ئه‌و قسانه‌ له‌ کاتێکدا ده‌کرێن، که‌ ر٠اپۆرتى ئه‌م دواییه‌ى ناوه‌ندى ووزه‌ى ناوکه‌یی سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌گرتنى هه‌ڵسوور٠انى ناوکه‌یی رژیمى ئێران و گوێنه‌دان به‌ داواى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، بووته‌ هۆى زیاد بوونى نیگه‌رانى له‌ نێوان وه‌لاتانى رۆژئاوادا.

15 سال و 11 ماه و 28 روز و 15 ساعت و 44 دقیقه پیش از این

پاسدار ئاقازاده‌ ده‌ڵێ به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ بۆ دانانى ٥٠  هه‌زار سانتریڤوژ

پاسدار ئاقازاده‌ ده‌ڵێ به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ بۆ دانانى ٥٠  هه‌زار سانتریڤوژ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن