ئیتالیا داواى کرد ته‌حریمى توندتر بخرێته سه‌ر رژیمى ئێران
هه‌واڵده‌رى نووستى روسیه، رۆژنامه‌ى (La Repubblica) له بابه‌تێکدا له پێوه‌ند به سه‌ردانى هه‌یئه‌تێکى ئیتالیایی بۆ ئیسرائیل به سه‌رۆکایه‌تى \"جرجیۆ ناپۆلیتانۆ\" سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وه‌لاته بلاو کرایه‌وه.
له چوارچێوه‌ى ئه‌و چاوپێکه‌وتنه ده‌وڵه‌تیه‌دا، ووتووێژ له نێوان \"فرانکۆ فراتینى\" و \"تزیپی لیونى\" هاوتا ئیسرائیلیه‌که‌ى به‌رێوه‌چوو. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا له باره‌ى تاقمى ٨ و رژیمى ئێران قسه‌ى کرد و نیگه‌رانى له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران دهربر٠ى.
وه‌زیرى ئیتالیایی له دواى ووتووێژ له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلیه‌که‌ى خۆى رایگه‌یاند: که پێشنیارى داوه به لیونى خۆى ئاماده بکا تا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌که‌ى له کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى تاقمى ٨ به سه‌رۆکایه‌تى ئیتالیا، به‌شدارى بکا تا مه‌سه‌له‌ى رێگه‌نه‌دان به چه‌کى ناوکه‌یی به شێوه‌یێکى باشتر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا قسه‌ى له سه‌ر بکرێ.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، فراتینى ته‌ئکیدى کردۆته‌وه که ئیتالیا ته‌یار بوونى رژیمى ئێران له داهاتوودا به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى جیهان ده‌زانێ و پێویسته ئابڵوقه‌ى توندتر بخرێته سه‌ر رژیمى ئێران که ئیتالیا دارێژه‌رى بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که ئیتالیا کارى تیجارى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران که‌م کردۆته‌وه، به‌لام ده‌بێ هه‌نگاوى دیکه‌ش هه‌ڵگیرێ. بۆ ئه‌وه تاقمى ١+٥ لێهاتوو نین.
رۆژنامه‌ى فاینشاڵ تایمز (تایمزى ماڵى) چاپى بریتانیا بلاوى کردۆته‌وه که وه‌لاتانى ئوروپایی له هه‌وڵدان له بارى نه‌وت و گاز و له بارى ئابووریه‌وه ئاب٠Žلوقه بخه‌نه سه‌ر رژیمى ئێران.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، له سێ باره‌وه، کار و بارى بانکى، پالاوتنى نه‌وت و پیشه‌سازى گاز، ئامانجى نوێى رۆژئاوایه به مه‌به‌ستى زیادکردنى فشارى ئابووریى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران. ئه‌و ئابڵوقانه‌ى تا ئێستا دژ به رژیمى ئێران له به‌رچاو گیراوه به گشتى به‌شى ئابوورى و بانکى ئه‌و رژیمه ده‌کاته ئامانج.