رۆژى جیهانى نهێشتنى توند و تیژى دژ به ژنان
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى کارى ئێران (ئیلنا)، سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بروسکه‌یێکدا به‌بۆنه‌ى رۆژى نێونه‌ته‌وه‌یی لابردنى توندوتیژى دژ به ژنان،
رۆژى ٢٥ نومابرـ ٥ى سه‌رماوه‌ز داواى له خه‌ڵکى جیهان کرد تا به رۆشنبیرى و قسه‌کردن له خانه‌واده‌کان، شوێنى کار و کۆمه‌ڵگادا، توند و تیژى دژ به ژنان ر٠اگرن.
بانکى موون زیادى کرد: ژنانى سه‌رتاسه‌رى جیهان، له وه‌لاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، لێ یان ده‌درێ، قاچاخ ده‌کرێن و ده‌ست درێژیان ده‌کرێته سه‌ر و ده‌کوژرێن. ئه‌و خالانه‌ى پێشێل کردنى مافى مرۆڤ، زیاتره له زه‌ره‌ر دان له که‌سه‌کان، به‌ڵکوو رێگه‌گرتنه له به‌ره‌و پێش چوون و ئاشتى و ئاسایشى ته‌واوى کۆمه‌ڵگاکانه.
ناوبراو درێژه ده‌دا که، ژنان له هه‌موو جێگه‌یێک مه‌ترسیان له‌سه‌ره، به‌لام له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ى کێشه‌کان به چه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، به‌ره‌ورووى مه‌ترسى زیاتر ده‌بنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌کان له‌وێ ئاڵۆزتر بوون، توندوتیژى جێنسى سه‌رى هه‌ڵداوه‌ى. ژنان ته‌نیا کاتى شه‌ر٠ و تێکگیران مه‌ترسیان له سه‌ر نیه، به‌ڵکوو له کاتى ئارامیش دا له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شیه‌کان، پارتیزانه‌کان و بانده مافیایه‌کان و یا خود پۆلیسه‌وه ده‌ست درێژیان ده‌کرێته سه‌ر.
ناوبراو به‌هۆى دیار نه‌بوونى ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى ده‌بنه قوربانى، گووتى: ده‌زانین رێژه‌ى ئه‌و جینایه‌تانه‌ى روو ده‌ده‌ن زۆر زیاتر له‌وه‌یه که بلاو ده‌کرێته‌وه، و زۆر که‌متر له‌وانه‌یه که به‌و هۆیه‌وه ده‌گیرێن. له زۆر جێگه ده‌ست درێژى خاڵێکى ر٠هشه و وا له ژنان ده‌کا که له‌و دادگاى که ده‌بێ هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانیان لێ بکا، خۆ ده‌بوێرن. له هێندێ له وه‌لاتان قوربانى دوو جار جینایه‌تى له به‌رانبه‌ردا ده‌کرێ: یه‌که‌م کاتى روودانى تاوانه‌که، و دوایی له‌لایه‌ن دادگاوه، جێگه‌یێک که به تۆمه‌تى نار٠هوا \"زنا\" سزا بدرێن.
سکرتێکرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، بیرى هێنایه‌وه که حه‌تا کاتێ تاوانباران ده‌ناسرێن به زۆرى به بێ سزادان ئازاد ده‌کرێن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له پۆلیس یا ئه‌رته‌ش دا بێ. هێندێ جار ئه‌و جینایه‌تانه به شێوه‌یێکى تایبه‌ت مرۆڤ بێزار ده‌که‌ن، له ئوستانى پر٠ له کێشه‌ى \"کیوى باکوور\" له کۆمارى دیموکراتیکى کۆنگۆ، مانگانه نزیک به ٣٥٠ ده‌ست درێژى ده‌کرێ.
بان کى موون گووتى: سه‌یر ته‌مه‌نى زۆرێک له قوربانیه‌کانه. له هێندێ جێگه‌دا ٥٠ له سه‌دى ژنانى لاو ده‌ست درێژیان ده‌کرێته سه‌ر یا به شێوه‌ى جێنسى ئازار ده‌درێن. له لیبریا، له ماوه‌ى مانگێکدا به تایبه‌ت له‌م ساڵدا زۆربه‌ى ده‌ست درێژیه‌کان بۆ سه‌ر کچانى ژێر ١٢ ساڵ بووه، و هێندێ جێگه‌ى که‌متر له ٥ ساڵ.
ناو براو ئیشاره‌ى به بر٠یارنامهى ١٨٢٠ کردوه و گووتى: په‌سه‌ند کردنى بر٠یارنامهى ١٨٢٠ به‌شێک له‌و ره‌وته جیهانیه روو له په‌ره‌سه‌ندنه که رێگه له‌و ر٠هفتارانه ده‌گرێ. کۆبوونه‌وه‌ى ویه‌ن له فۆریه‌ى ر٠ابردوو له باره‌ى قاچاخى مرۆڤ و چاودێرى به‌رده‌وامى کۆمه‌ڵى گشتى، ده‌رخه‌رى زیاد کردنى کردوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.