هێرشى ترۆریستى له هیندوستان ده‌یان کوژراوى لێکه‌وته‌وه
شه‌وى چوارشه‌ممه ٦ى سه‌رماوه‌ز، به‌لانى که‌مه‌وه حه‌وت شوێنى پێته‌ختى ئابوورى هیند له‌وانه دوو هوتێل هێرشیان کرا سه‌ر.
پۆلیس رایگه‌یاند ته‌قه کردن به‌شێک له‌و هێرشه ترۆریستیه رێکخراوه بووه. هه‌روه‌ها گومان هه‌یه که دارێژهرانى هێرشه‌که چه‌ند که‌سیان له هوتێلێکدا به بارمته گرتبێ.
ئیستگایێکى شه‌مه‌نه‌فه‌ر، دوو هوتێلى پێنج ئه‌ستێره، نه‌خۆشخانه‌یێک و ریستۆرانێک که شوێنى کۆبوونه‌وه‌ى تۆریسته خارجیهکانه، له‌و شوێنانه‌ن که هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر.
پۆلیس رایگه‌یاند که ٤ که‌س له هێرش به‌ره‌کان کوژراوه و ٩ که‌سى دیکه‌یان گیراوه.
له‌گه‌ڵ رووناکى رۆژى پێنج شه‌ممه ٧ى سه‌رماوه‌ز له به‌مبه‌ئی، هه‌ل و مه‌رجه‌که هه‌ر ناسه‌قامگیره و به پێى هه‌واڵه‌کان ده‌نگى ته‌قه له حه‌وت تا شازده شوێنى جیاجیاوه ده‌بیسترێ.