حوکمى ئێعدامى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر به‌رێوه نه‌چووه
ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ له ئێران، به به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئێعدامى فه‌رزادى که‌مانگه‌ر، دوانێوهرۆى رۆژى چوارشه‌ممه ٦ى سه‌رماوه‌ز،
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان ئیجازه‌ى چاوپێکه‌وتنى پارێزه‌ر، خه‌لیل به‌هرامیان له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیه به ئاماده‌بوونى بازجوى په‌روه‌نده، و پارێزه‌ره‌که‌ى له بهرێوهنهچوونى حوکمى ئێعدامى فه‌رزاد که‌مانگه‌ر دڵنیا کرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌عاتێک پێش ئه‌وه‌ش ئیجازه‌ى پێوه‌ندى گرتن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى به ناوبراو درا. ناوبراو گووتوویه‌تى که رۆژێ پێشتر به لێدان بردوویانه بۆ زیندانى تاکه‌که‌سى به‌ندى ٢٤٠ و پێ یان گووتووه که دیگوازنهوه بۆ شوێنێکى دیکه، به‌لام شه‌و دووباره بردوویانه‌ته‌وه بۆ به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین.
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر گووتوویه‌تى که هه‌ل و مه‌رجى باشه و پێ خۆش بوونى خۆى له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌که‌ى دهربر٠یوه.
شایانى باسه، به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ٦ى سه‌رماوه‌ز، ١٠ که‌س له زیندانى ئه‌وین له سێداره دران. و که‌مانگه‌ر ئێستا له زیندانه تاکهکهسیهکهى پێشووى خۆى له به‌ندى ئه‌منیه‌تى ٢٠ ٩ دایه.