ئاخرین زانیارى له باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى زیندانیانى بزوتنه‌وه‌ى ژنانى کوردستان
خه‌باتمێدیا: ژنانى ئازه‌رمێهر
دیار نه‌بوونى چاره‌نووسى روناک سه‌فازاده و نه‌خۆشیه‌که‌ى
روناک سه‌فازاده له ههڵسوور٠اوانى بزوتنه‌وه‌ى ژنانى کوردستان که نزیک به ١٤ مانگه له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه گیراوه،
تا ئێستاش چاره‌نووسى دیار نیه. ناوبراو که چه‌ند مانگ له ژێر لێکۆڵینه‌وه و فشاردا بوو ئێستاش به‌دواى کاتى لێکۆڵینه‌وه له سه‌رى له زیندانه تاکه‌که‌سیه‌کانى زیندانى سنه‌دا ئازار ده‌کێشێ و به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى خانه‌واده و پارێزه‌ره‌که‌ى بۆ ده‌رمان یا دیارى کردنى چاره‌نووسى په‌روه‌نده‌ى ناوبراو، هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵنه‌گیراوه.
له ئاخرین به‌دواداچوونى هه‌ل و مه‌رجى سه‌فازاده، خانه‌واده‌که‌ى رایانگه‌یاند که ناوبراو به نه‌خۆشى جۆراجۆره‌وه ئازار ده‌کێشێ، به‌لام به‌رپرسى زیندان و دادستانى سنه حازر نین بینێرن بۆ بنکه‌ى ته‌ندروستى، حه‌تا به‌هۆى پێداگرى ئێمه به مه‌به‌ستى ده‌رمان کردنى روناک، به‌رپرسانى زیندان و دادگاى رژیم له سنه له کاردانه‌وه‌دا ههر٠هشهیان لێ کردووین.
\"زێنه‌بى بایه‌زیدى له زیندانى زه‌نجان له ژێر فشار و گۆشه‌گیری دایه\"
زێنه‌ب بایه‌زیدى له ههڵسوور٠اوانى زیندانى بزوتنه‌وه‌ى ژنان له کوردستان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئازه‌رمێهر و که‌مپه‌ینى یه‌ک ملوێن ئیمزا، به په‌له و به‌شێوه‌یێکى گوماناوى و بێ به‌ڵگه‌ى ته‌واو بۆ سه‌لماندنى تۆمه‌ته‌کان، ٤ ساڵ زیندان و ته‌بعیدى به سه‌ردا سه‌پا. له کۆتایی دا به بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ى خانه‌واده‌که‌ى رۆژى ٢٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ زیندانى زه‌نجان ته‌بعید کرا.
به پێى ر٠اپۆرتهکان، ناوبراو له زیندانى زه‌نجان له ژێر فشاردایه و بۆ پێوه‌ندى گرتن به خانه‌واده‌که‌یه‌وه سنوریان بۆ داناوه.
\"نه‌دانى مه‌ره‌خه‌سى به هانا عه‌بدى\"
هانا عه‌بدى یه‌کێکى دیکه له ههڵسوور٠اوانى بزوتنه‌وه‌ى ژنانى کوردستانه که مانگێک دواى روناک سه‌فازاده گیرا و زیندانى کرا، یه‌که‌م جار ٥ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا و دوایى به که‌م کردنه‌وه‌ى حوکمه‌که‌ى له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى رژیم بۆ ساڵ و نیوێک زیندان و دوور خستنه‌وه مه‌حکوم کرا. ناوبراو نزیک به ٤٠ رۆژ پێش بۆ ته‌واو کردنى حوکمه‌که‌ى دوور خرایه‌وه بۆ زیندان \"رزن\" له ٢٠ کیلۆمیترى هه‌مه‌دان.
ئاخرین هه‌واڵێک که له باره‌ى هانا عه‌بدى به ئه‌نجومه‌نى ئازه‌رمێهر گه‌یشتووه، باس له‌وه ده‌کا به‌رپرسانى دادوه‌رى ئیجازه‌ى مه‌ره‌خه‌سى به ناوبراو ناده‌ن.