رۆژنامه‌ى تایمز بلاوى کرده‌وه: ئه‌گه‌رى هێرشی نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى تاران په‌ره‌ى سه‌ندووه
سه‌رچاوه: ماڵپهر٠ى فارسى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل
وه‌رگێر٠: یه‌حیا عه‌لی مورادى
ته‌له‌فزیۆنى الجزیره: هێزى هه‌وایی ئه‌رته‌شى ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامى مه‌ئمووریه‌تى رێگاى دوور ئاماده ده‌بێ. تایمز له‌نده‌ن: ئه‌گه‌رى هێرشی نیزامى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کانى ئێران په‌ره‌ى سه‌ندووه.
کاناڵی ته‌له‌فزیۆنى الجزیره له راپۆرتێکى تایبه‌تدا که له بنکه‌ى هێزى هه‌وایی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بلاوى کرده‌وه راپۆرتى دا که فرۆکه‌وانانى ئیسرائیلى خۆیان بۆ ئه‌نجامى مه‌ئمووریه‌تى رێگاى دوور ئاماده ده‌که‌ن و روژنامه‌ى ئینگلیزى تایمزیش نووسى: ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى که ئیسرائیل ناچار بێ دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئێران بکاته ئامانج, له‌م دواییانه‌دا به ئه‌ندازه‌ێیکى زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
له له‌نده‌ن, شیمۆن پرس سه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل که مه‌لیکه‌ى بریتانیا نازناوى\"سه‌رى\" پێ به‌خشی, له دواى چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ گوردون براون, سه‌رۆک وه‌زیرانى بریتانیا به هه‌واڵنێرانى ووت: ئه‌گه‌ر جیهان بتوانێ له جێگاى نه‌وت وزه‌یه‌کى دیکه بدۆزێته‌وه, ئه‌مه ده‌توانێ چاکترین وه‌لام بێ بۆ مه‌ترسی ناوکه‌یی رژیمى ئێران.
ئه‌رته‌شی ئیشرائیل بۆ یه‌که‌مین جار یه‌کێک له گرینگ‌ترین بنکه هه‌وایی یه‌کانى که ناوى بنکه‌ى \"رامۆنه\" نیشانى هه‌واڵنێران دا که راپۆرتده‌رى کاناڵى الجزیره‌ش له ناویان دا بوو که رۆژی (پێنجشه‌ممه ٣٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ٢٠ ى نوامبری ٢٠ ٠ ٨) راپۆرتێکى دوورئ درێژی له‌م باره‌وه بلاو کرده‌وه و ووتى که هێزى هه‌وایی ئیسرائیل خۆی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێک ئاماده ده‌کا.
له‌م راپۆرته ته‌له‌فزیۆنى یه‌دا, فه‌رمانده‌ى بنکه‌ى هه‌وایی رامۆن که سه‌رهه‌نگێکى ته‌مه‌ن لاوه گوتى کرد که فرۆکه‌وانانى ئیسرائیلی ته‌مرینى فر٠ینى رێگاى دوور له رێگه‌ى هه‌رێمى ده‌ریایی مدیته‌رانه به‌رێوه‌ده‌به‌ن,تا بۆ به‌رێوه‌بردنى هه‌ر جۆره بر٠یارێک که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ربچێ ئاماده بن. ناوبراو ووتى: ئامانجه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دیارى ده‌کرێ و ئه‌رکى ئه‌رته‌شه که رێگاگه‌لێک بدۆزێته‌وه که ئه‌م بر٠یارانه جێبه‌جێ بکا.
فه‌رمانده‌ى بنکه‌که ئاماده نه‌بوو بڵێ که ئایا ئیسرائیل به‌رنامه‌ى هێرش کردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌کانى ئێرانى هه‌یه یان نه, به‌لام ووتى هێزى هه‌وایی ئیسرائیل ده‌توانێ هه‌ر ئامانجێک که بۆی دیارى بکرێ و هه‌ر بر٠یارێک که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت ده‌ربچێ جێبه‌جێ بکا. تایمزى له‌نده‌ن له ژماره‌ى روژی هه‌ینى ٢١ى نوامبری ٢٠ ٠ ٨ نووسی: ئه‌گه‌رى ئه‌مه‌ى که ئیسرائیل به‌م زووانه ناچار بێ خۆی به ته‌نیاده‌ست بداته له ناوبردنى هێزى ناوکه‌یی رژیمى ئێران, له‌و باره‌وه به‌هێز بووه که له دوا راپۆرتى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ئه‌تۆم (که له‌م هه‌فته‌دا بلاو کرایه‌وه)هاتووه که پێده‌چێ ئێران ر٠ێژهى پێویستى یۆرانیۆم بۆ دروست کردنى یه‌که‌مین بۆمبی ئه‌تۆمى خۆی هه‌ڵگرتبێت و یان به‌م زووانه ده‌ستى پێ ده‌گا. راپۆرتده‌رانى ته‌له‌فزیۆنى الجزیره که گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کى دیکه له هه‌واڵنێرانى خارجى چاوى به بنکه‌ى هه‌وایی رامۆن که‌وت له راپۆرتى خۆی دا ووتى: به‌شى هه‌ره زۆرى ته‌مرین به فرۆکه شهر٠کهره بۆمب هاوێژه‌کان له جۆری اف ـ ١٦و اف ـ١٦ئاى, له ئاسمانى ده‌ریاى مدیته‌رانه به‌رێوه‌ده‌چێ که درێژایی پتر له هه‌زار کیلۆمیتره و یارمه‌تى هێزى هه‌وایی ئیسرائیل ده‌دا خۆی بۆ به‌رێوه‌بردنى مه‌ئمووریه‌تگه‌لى رێی دوور ئاماده بکا.
له کۆتایی راپۆرته ته‌له‌فزیۆنى یه‌که‌دا, کۆلۆنێڵ زئۆ لوى فه‌رمانده‌ى بنکه‌ى هه‌وایی رامۆن به هه‌واڵنێرانى ووت: هۆی ئه‌وه که زۆرترین به‌ش له ته‌مرینه‌کانمان له سه‌ر ئاوه‌کانى ده‌ریای مدیته‌رانه به‌رێوه‌ده‌چێ ئه‌وه‌یه که رووبه‌رى ئیسرائیل زۆر بچووکه.
کۆلۆنێڵ لوى ووتى: ئه‌رته‌شى ئیسرائیل خۆی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێک ئاماده ده‌کا و زیادى کرد: ئیسرائیل وولاتێکى بچووکه که ئه‌رته‌شێکى بچووکى هه‌یه و ئه‌م راستیه ئێمه ناچار ده‌کا چاو و گوێ ى خۆمان به ته‌واوى بکه‌ینه‌وه و له‌وه‌ى که په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه ئاگادار بین تا بزانین چ بکه‌ین و بتوانین له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى که ته‌نانه‌ت له مه‌وداى هه‌زاران کیلومیتر ئیسرائیل ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ره‌شه‌وه به‌ره‌وروو ببینه‌وه.
به ووته‌ى راپۆرتده‌رى الجزیره, فرۆکه شهر٠کهرهکانى بۆمب هاوێژی ئیسرائیلى له جۆری
اف ـ ١٦ئاى, ده‌توانێ ١٩٠ ٠ کیلۆمیتر ههڵبفر٠ێ و هه‌ر ئامانجێک که له سه‌ر رێگایه‌تى بیپێکێ و بۆیه زۆرترین به‌شی ئامانجه‌کان که له خاکى ئێران دان له به‌ر دیدى ئه‌م فرۆکانه دایه که به تکنۆلۆژێیکى زۆر پێشکه‌وتوو ته‌یار کراوه و دتوانێ مه‌ئمووریه‌ته‌کان به چاکى جێبه‌جێ بکا. به ووته‌ى راپۆرتده‌رى الجزیره, که‌ره‌سه زۆر پێشکه‌وتووه‌کانى تکنۆلۆژى یارمه‌تى فرۆکه شهر٠کهره بۆمب هاوێژه‌کانى ئیسرائیلى ده‌دا که له هه‌ر جۆره حاڵه‌تى که‌شئهه‌وا مه‌ئموریه‌تى خۆیان درێژه پێده‌ن و نه‌که‌ونه به‌ر دیدى رادارى دژمن.
رۆژنامه‌ى تایمزى له‌نده‌ن نووسی: ئیسرائیل لانیکه‌م ره‌زامه‌ندى وولاته یه‌کگرتووه‌کانى له ئه‌نجامى ئه‌م کاره پێویسته, چۆنکه ئه‌گه‌رى ئه‌وه زۆره که فرۆکه‌کانى ئیسرائیلى بۆ گه‌ێیشتن به خاکى ئێران, ده‌بێ له ئاسمانى عێراقه‌وه ههڵفر٠ن.
له دوا راپۆرتى ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ئه‌تۆم هاتووه که ئێران ئێستاکه ٦٣٠ کیلۆ گرام یۆرانیۆمى پالاوته کراوى به رێژه‌ى که‌م له به‌رده‌ستدایه که ١٥٠ کیلۆگرام زیاتره له‌و بر٠ه یۆرانیۆمه‌ى که هاوینى ئیمساڵ (مانگى اوت) له به‌رده‌ستیدا بوو.کارناسانى ئه‌تۆمى ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌م بر٠ه یۆرانیۆمه به رێژه‌یه‌کى زۆر به‌رز پالاوته بکرێ, بۆ دروست کردنى بۆمبێکى ئه‌تۆمی به گه‌وره‌یی ئه‌و بۆمبه‌ى که هیرۆشیماى وێران کرد به کاردێت.له راپۆرته‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه که حکومه‌تى ئێران هه‌وڵ بۆ دوو به‌رابه‌ر کردنى ژماره‌ى سانتریفوژه‌کانى درێژه پێده‌دا و پێده‌چێ تا کۆتایی ئیمساڵ ژماره‌ى سانتریفوژه‌کان به شه‌ش هه‌زار ده‌زگا بگا و ساڵى داهاتووش سێ هه‌زار ده‌زگاى دیکه‌ى پێ زیاد بکا.
ووته بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وولاته یه‌کگرتوه‌کان شۆن مه‌ک کور مه‌ک سه‌باره‌ت به‌و ناوه‌رۆکه‌ى که له راپۆرته‌که‌دا هاتووه نیگرانى خۆی دهربر٠ی و ووتى ئه‌م راپۆرته ده‌بێ له دانیشتنى داهاتووى شۆراى حوکامى ئاژانس باس بکرێ. ناوبراو ووتی هێندێ له کارناسان له‌م باور٠ه دان که ئێران له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا ده‌توانێ یه‌که‌مین بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بێنێ و هێندێکى دیکه ده‌ڵێن که ئێران ئه‌م جۆره تواناییه‌ى نیه, به‌لام به هه‌ر حاڵ ئێمه به هیچ جۆرێک نامانه‌وێ ئێران به‌م قۆناغه بگا.
له له‌نده‌ن, شیمۆن پرس له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ مه‌لیکه‌ى بریتانیا که نازناوى \"سه‌ر\"ى پێدرا, له دواى چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ گوردن براون سه‌رۆک وه‌زیران و ده‌یوید میلبه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وولاته به هه‌واڵنێرانى ووت: نه‌ته‌وه‌کانى جیهان ده‌بێ تێ‌بکۆشن له جێگاى نه‌وت وزه‌یه‌کى دیکه بدۆزنه‌وه و به کارى بێنن, چۆنکه پووڵی نه‌وته که ماشینى به‌رهه‌مهێنانى بۆمبی ئه‌تۆمى رژیمى ئێران ده‌خاته کار و ئه‌م پووڵه بۆ دابین کردنى ژیانى خه‌ڵکى ئێران خه‌رج ناکرێ.