پار٠ڵهمانى عێراق رێکه‌وتن نامه‌ى ئه‌منیه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌سه‌ند کرد
پار٠ڵهمانى عێراق رێکه‌وتن نامه‌ى ئه‌منیه‌تى نێوان به‌غداـ واشینگتۆنى په‌سه‌ند کرد و به‌و پێ یه،
هێزه‌کانى ئه‌مریکایی به شێوه‌ى قانوونى ده‌توانن تا سێ ساڵى دیکه له عێراق دا بمێننه‌وه.
ئیتلافى شێعه و هاوپه‌یمانى کوردستان و ژماره‌یێکى زۆر له سوونیه‌کان ده‌نگیان به‌و رێکه‌وتن نامه‌یه دا.
مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانى سه‌رۆکى پار٠ڵهمانى عێراق له دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه ٧ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ـ ٢٧ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، رایگه‌یاند که ئه‌و رێکه‌وتن نامه‌یه به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند کرا.
سه‌رۆکایه‌تى پار٠ڵمانى عێراقیش رایگه‌یاند که له کۆى ٢٧٥ نوێنه‌رى پار٠ڵمان، ٢٢٠ نوێنه‌رى ئاماده‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
رێکه‌وتن نامه‌ى ئه‌منیه‌تى نێوان به‌غدا ـ واشینگتۆن پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه په‌سه‌ند کرابوو.