دانانى دووربین له زانکۆى ئازادى سنه
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو، به‌رپرسانى زانکۆى ئازادى سنه له ته‌واوى به‌شه‌کانى ئه‌و زانکۆیه‌دا دووربینیان داناوه. به پێى قسه‌ى خوێندکاران،
ئه‌و دووربینانه له ته‌واوى ته‌به‌قه‌کانى، ساڵۆنه‌کان و ده‌وروو به‌رى زانکۆ دانراون و ئه‌ونده پێشکه‌وتوون که به بچووکترین جووڵه دووربینه‌که ئۆتۆماتیک به دوایدا ده‌چێ.
خوێندکاران ووتوویانه: ئه‌و دووربینانه بۆ هه‌ڵگرتنى ده‌نگیش زۆر پێشکه‌وتوون به شێوه‌یێک که هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى حه‌راسه‌ت به ئاسانى ده‌توانن قسه کردنى خوێندکاران کۆنترۆڵ بکه‌ن. خوێندکارانى ئه‌و زانکۆیه بر٠یاریان داوه که به نار٠هزایهتى به‌و کرده‌وه‌ى به‌رپرسانى زانکۆ رۆژى \"١٦ى سه‌رماوه‌ز\" رۆژى خوێندکار له شه‌قامى پاسداران مان بگرن.