جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ر٠اپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ داواى ر٠اگرتنى سه‌رکوتى هه‌ڵسور٠اوانى ژنى له‌ ئێران کرد

ر٠اپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ داواى ر٠اگرتنى سه‌رکوتى هه‌ڵسور٠اوانى ژنى له‌ ئێران کرد

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٧ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ـ ٢٧ى نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، ر٠اپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوای له‌ رژیمى ئێران کرد تا سه‌رکوتى هه‌ڵسوور٠اوانى بزوتنه‌وه‌ى ژنان له‌ ئێران ر٠اگرن.

هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند: هه‌ڵسوور٠اوانى که‌مپه‌ینى یه‌ک ملوێن ئیمزا که‌ بۆ لابردنى جیاوازیه‌ قانوونیه‌کان له‌ سه‌ر ژنان، له‌ ئێراندا که‌وتوونه‌ته‌ به‌رلێپرسینه‌وه‌ى ناوه‌نده‌کانى ئه‌منیه‌تى و دادوه‌رى ئه‌و رژیمه‌.
که‌مپه‌ینى یه‌ک ملوێن ئیمزا له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٦ه‌وه‌ هه‌ڵسوور٠انى خۆى بۆ لابردنى جیاوازیه‌ قانوونیه‌کان له‌ رژیمدا ده‌ست پێ کردوه‌. ئامانجى ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ گۆر٠ان له‌و قانوونانه‌دایه‌ که‌ بووته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ژنان له‌ ئێراندا له‌ باره‌ى ته‌لاق، شاهیدى له‌ دادگا و میرات مافى به‌رانبه‌ریان له‌گه‌ڵ پیاوان نه‌بێ.
له‌ ر٠اگه‌یێندراوى ئه‌و دوو ر٠اپۆرتده‌ره‌ى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه‌: هه‌ڵسوور٠اوانى لایه‌نگرى مافى ژنان له‌ دوو ساڵى ر٠ابردوودا به‌ هۆى هه‌ڵسوور٠انى ئاشتیخوازانه‌ى خۆیان رۆژانه‌ به‌ره‌ورووى مه‌ترسى و ئازار ده‌بنه‌وه‌.
مارگێرت سکاگیا، ر٠اپۆرتده‌رى تایبه‌تى پشتیوانانى مافى مرۆڤ، و یاکین ئه‌رتورک، ر٠اپۆرتده‌رى تایبه‌ت به‌ توندوتیژى دژ به‌ ژنان، له‌ ر٠اگه‌یێندراوێکى هاوبه‌ش دا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌، هه‌ڵسوور٠اوانى مافى ژنان له‌ ئێران به‌ره‌ورووى سه‌رکوتى جیددى بوونه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانى دادوه‌رى و ئه‌منیه‌تى رژیم رێگه‌ له‌ سه‌فه‌ر کردنیان ده‌گرن.
له‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئه‌و هه‌لسوور٠اوانه‌ى که‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌ هێمنه‌کاندا به‌شداریان کردوه‌ گیراون و اێ یان پرسراوه‌ته‌وه‌ و به‌ زیندان مه‌حکوم کراون.
ئه‌و دوو ر٠اپۆرتده‌ره‌ که‌ هه‌ردووکیان ئافره‌تن، ر٠اپۆرته‌که‌ى خۆیان پێش که‌ش به‌ شۆراى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردوه‌.

15 سال و 11 ماه و 24 روز و 15 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

ر٠اپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ داواى ر٠اگرتنى سه‌رکوتى هه‌ڵسور٠اوانى ژنى له‌ ئێران کرد

ر٠اپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ داواى ر٠اگرتنى سه‌رکوتى هه‌ڵسور٠اوانى ژنى له‌ ئێران کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن