جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حوکمى سێ ساڵ زیندان بۆ سۆما به‌همه‌نى هه‌ڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ

حوکمى سێ ساڵ زیندان بۆ سۆما به‌همه‌نى هه‌ڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ

خه‌باتمێدیا: سۆما به‌همه‌نى له‌ ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵى هه‌ڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ له‌ ئێران، رۆژى ٢ى گه‌لاوێژى ١٣٨٧ به‌ هۆى کۆکردنه‌وه‌ى ر٠اپۆرتێک له‌ پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌ کوردستان و هه‌روه‌ها پشتیوانى له‌ فه‌رزادى که‌مانگه‌ر،

له‌گه‌ڵ سێ مامۆستا و هه‌ڵسوور٠اوێکى مه‌ده‌نى گیراو بران بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له‌و شاره‌. ئه‌و که‌سانه‌ له‌ دواى تێپه‌ر٠اندنى هه‌ل و مه‌رجێکى سه‌خت و پر٠ له‌ بێ ر٠ێزى له‌ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه‌ که‌ ئه‌و ماوه‌یان له‌ زیندانه‌ تاکه‌ که‌سیه‌کان به‌ سه‌ر برد له‌ رۆژى ١٧ى گه‌لاوێژدا گوازرانه‌وه‌ بۆ زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌.
له‌ دادگاى رژیم له‌و شاره‌ بۆ ئازاد کردنى کاتى سۆما بهمنى بر٠یارى دانانى زه‌مانه‌تى ١٠ ٠  ملوێن درا که‌ به‌و زه‌مانه‌ته‌، رۆژى ٢٠ ى خه‌رماناندا ئازاد کرا.
ئه‌و هه‌ڵسوور٠اوه‌ى مافى مرۆڤ رۆژى ٣ى سه‌رماوه‌ز له‌ دادگاى رژیم له‌ شارى سنه‌ و له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ ناوى قازى بابایی دادگایی کرا. له‌و دادگا داخراوه‌دا ناوبراو به‌ پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژیم و ئه‌ندامه‌تى له‌ کۆمه‌ڵى هه‌ڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ له‌ ئێران \" که‌ به‌ تاقمێکى ناقانوونى ناوى هاتووه‌\" تاوانبار کراوه‌. ناوبراو حوکمى ٣ ساڵ زیندان و قه‌ده‌غه‌ کردنى هاتووچۆ بۆ کوردستان و قه‌ده‌غه‌ کردنى پێوه‌ندى گرتن له‌گه‌ڵ که‌سانێک که‌ به‌ پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژیم تاوانبار کراون، مه‌حکوم کرا.

15 سال و 11 ماه و 24 روز و 14 ساعت و 44 دقیقه پیش از این

حوکمى سێ ساڵ زیندان بۆ سۆما به‌همه‌نى هه‌ڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ

حوکمى سێ ساڵ زیندان بۆ سۆما به‌همه‌نى هه‌ڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن