خوێندنى ژنان بۆ ئێمه بۆته به‌دبه‌ختى
رۆژنامه‌ى سه‌رمایه قسه‌کانى ئاخوند ئه‌حمه‌دى جه‌نه‌تى له نوێژى هه‌ینى بلاو کردۆته‌وه و له زمان ناوبراوه نووسیویه‌تى که \"زانکۆ و بوونه‌خوێندکارى ژنان به‌دبه‌ختى بۆ هێناوین\".
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه پێش نوێژى تاران گووتوویه‌تى: به‌دبه‌ختى ئه‌وه‌یه کاتى که‌سێک ده‌چێته خوازبێنى، یه‌که‌م پرسیارێ که بکرێ ده‌ڵێن چه‌ندى خوێندووه. مرۆڤ گێژ ده‌بێ. یانى خوێندن چه‌ند له سه‌د له سلامه‌تى ژیان و ئاسایشى ژیان ده‌وری هه‌یه؟.
به پێى ئه‌و نووسراوه، سه‌رۆکى شۆراى نیگابانى رژیم روو له کچان و ژنانى لاو ده‌کا و ده‌ڵێ: ئه‌و مه‌سه‌لانه له پله‌ى دووهه‌مدان، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک دوکتور بێ و پیاوه‌که لیسانس بێ، ئافره‌ته که قه‌بووڵى بکا.
پێش نووێژى هه‌ێنى ته‌ئکیدى کرده‌وه، ئه‌وه بزانن خه‌رێکن رۆژگارى خۆتان ر٠هش ده‌که‌ن و وه‌لاتیش به‌هۆى به‌ره‌سه‌ر چوونى ته‌مه‌نى هاوسه‌رگیرى تووشى کێشه ده‌بێ.