"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دروست کردنى رێگا، ده‌ریاچه‌ى ورمێ به‌ره‌و ووشک بوون ده‌با

دروست کردنى رێگا، ده‌ریاچه‌ى ورمێ به‌ره‌و ووشک بوون ده‌با

دروست کردنى رێگا و پردى به‌ ناو \"به‌شه‌هید که‌لانته‌رى\" له‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى ورمێ، نێگه‌رانى له‌ ووشک بوونى ئه‌و ده‌ریاچه‌ى زیاد کردوه‌.

به‌ پێى ووته‌ى کارناسانى ژینگه‌، رێگاى به‌ شه‌هید که‌لانته‌رى و ئه‌و پرده‌ى به‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌که‌دا ده‌روا ئاوى ده‌ریاچه‌که‌ پیستر و ده‌بێته‌ هۆى له‌ ناوبردنى ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ى که‌ ده‌ریاچه‌ى ورمێ جێگاى ژیانیانه‌.
\"ئاتمیا\" ته‌نیا بوونه‌وه‌رێکى ئاویه‌ که‌ له‌و ده‌ریاچه‌دا خۆراکى سه‌ره‌کى باقى بوونه‌وه‌ره‌کانى ئه‌و ده‌ریاچه‌ له‌وانه‌ \"فلامینگوه‌\"کانه‌، که‌ به‌ره‌ورووى له‌ ناوچوون بوونه‌ته‌وه‌.
بۆ دانانى بنه‌ر٠ه‌تى ئه‌و پرده‌، خاک و به‌ردى کێوه‌کانى ده‌ورووبه‌ریان ر٠ژاندۆته‌ ناو ده‌ریاچه‌که‌، به‌ پێى ووته‌ى کارناسێکى ژینگه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ریاچه‌که‌ بکرێ به‌ دوو به‌شى باکوور و باشوور و هه‌ر ئه‌وه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى شێوه‌ى گه‌ر٠انى ئاو تێکبچێ.
ئیسماعیلى که‌هرم کارناسى ژینگه‌ و ئوستادى زانکۆ ده‌ڵێ: ر٠شتنى به‌رد و خاک بۆ ناو ده‌ریاچه‌ى ورمێ بۆ دروست کردنى پردێک بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ٣٥ له‌سه‌د له‌ ئاوى ده‌ریاچه‌ى ورمێ له‌ باکوور و ٦٥ له‌ سه‌د له‌ باشوور جێگه‌ بگرێ که‌ ئه‌وه‌ گه‌ر٠انى ئاو و مه‌وادى خواردنى ناو ده‌ریاچه‌که‌ى ر٠اگرتووه‌ و قوولاییه‌که‌ى له‌ ١٢ میتره‌ و بۆ ٦ میتر که‌م کردۆته‌وه‌.
ناوبراو ده‌ڵێ: به‌ دروست کردنى به‌نداو له‌ سه‌ر ئه‌و رووبارانه‌ى ده‌ر٠ژێنه‌ ده‌ریاچه‌ى ورمێ، و رێگه‌یان گرتووه‌ له‌ چوونى پێنج و نیو ملیارد میترى چوارگۆشه‌ى ئاو بۆ ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ و رێژه‌ى ئاوى ده‌ریاچه‌که‌ گه‌یشتۆته‌ یه‌ک و نیو ملیارد میترى چوارگۆشه‌.
ئیسماعیلى که‌هرم پێش بینى ده‌کات که‌ به‌و شێوه‌، خوێى ناو ئه‌و ئاوه‌ که‌ له‌ ئێستادا له‌ لیترێکدا ٣٢٠  گرامه‌ زیاد ده‌کا و به‌ هۆى و به‌ نه‌هاتنى ئاوى پێویست، له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵ دا ووشک ده‌کا.

15 سال و 11 ماه و 23 روز و 13 ساعت و 11 دقیقه پیش از این

دروست کردنى رێگا، ده‌ریاچه‌ى ورمێ به‌ره‌و ووشک بوون ده‌با

دروست کردنى رێگا، ده‌ریاچه‌ى ورمێ به‌ره‌و ووشک بوون ده‌با


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن