دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى ماف له‌ ئێران

 نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى ماف له‌ ئێران

سه‌رچاوه‌: رادوى دویچه‌ وله‌
و: یه‌حیاعه‌لیمورادى
به‌رپرسانى ده‌زگاى قه‌زایی رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى ماف له‌ ئێران نیگرانى خۆیان ده‌ربر٠ی. ئاخوند شاهرودى نه‌بونى ئه‌م ئه‌منیه‌تانه‌ى هه‌ر٠ه‌شه‌ێیک بۆ سه‌ر بووژانه‌وه‌ى ئابورى ئێران ده‌زانێ.

دادئه‌ستێنى گشتیی رژیمیش قسه‌ى له‌ چوونه‌ سه‌رى ژماره‌ى زیندانیه‌کان له‌ ئێران کرد.
به‌رێوه‌به‌رى ده‌فته‌رى دادستانى گشتیی رژیم بۆ نه‌هێشتنى تاوان, هۆی دروست بوونى زۆربه‌ى کێشه‌ و شکایه‌ته‌کانى گه‌ر٠انده‌وه‌ بۆ هه‌لاوسان و بێسه‌روبه‌ره‌یی مه‌سه‌له‌ى ئابورى
و زۆر بوونى ژماره‌ى په‌روه‌نده‌ قه‌زاییه‌کانى راسته‌ئخۆ به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌لاوسان په‌یوند داوه‌. به‌ ووته‌ى محه‌ممه‌د ره‌زا وه‌کیلیان له‌ گه‌ڵ هه‌واڵنێرى میهر, ده‌رکردنى به‌یاننامه‌ و جێبه‌جێ کردنى بر٠یاره‌ یه‌ک به‌ دواى یه‌که‌کانیش نه‌یتوانیوه‌ به‌ر له‌ هاتنى زۆری په‌روه‌نده‌کان بۆده‌زگای قه‌زایی بگرێ.
پێشتر ئاخوند شاهرودى سه‌رۆکى قوه‌ى قه‌زاییه‌ى رژیم رایگه‌یاندبوو که‌ سیستمى قه‌زاییه‌ى ئێران سالانه‌ له‌ گه‌ڵ ١٥ تا٢٠  میلیون په‌روه‌نده‌ به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه‌ که‌ هه‌موو جۆرێکى حقوقی, مه‌ده‌نى, تاوان و سه‌رپێچی ئیدارى له‌ خۆ ده‌گرێ. به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ته‌قریبه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر چوار هاوولاتى ئێرانى په‌روه‌نده‌یه‌ک له‌ ده‌زگاى قه‌زایی له‌ به‌رده‌ستدایه‌, ژماره‌ێیک که‌ له‌ دنیادا که‌م وێنه‌یه‌. شاهرودى که‌ خۆی ماوه‌ى ١٠  ساڵه‌ پۆستى سه‌رۆکى قوه‌ى قه‌زاییه‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌, ژماره‌ى ئه‌م په‌روه‌ندانه‌ى نیشانه‌ى نه‌بوونى ئه‌منیه‌ت و ناسلامه‌تى ماف له‌ کۆمه‌ڵگا وه‌سف کردووه‌.
زه‌ربه‌ له‌ بووژانه‌وه‌ى ئابورى
ئاخوند شاهرودى روژی سێشه‌ممه‌ ٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌ى بێهداشتى قه‌زایی و نه‌هێشتنى تاوان چوونه‌ سه‌رى رێژه‌ى نه‌بوونى ماف به‌ تایبه‌ت له‌ ساڵی رابردوودا زه‌نگى مه‌ترسی بۆ سیاسه‌تى ئابورى کۆمه‌ڵگا وه‌سف کرد. به‌ ووته‌ى ناوبراو ئه‌م نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى مافانه‌ نه‌ ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی داخستنى ده‌رگاکانى گه‌شه‌ و بووژانه‌وه‌ى ئابورى به‌ڵکوو به‌رده‌وام بوونیان هیوایه‌ک بۆ به‌رێوه‌بردنى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌سڵی ٤٤ ى (خصوصی سازى)ناهێڵێته‌وه‌. شاهرودى له‌ درێژه‌دا ووتى که‌ هه‌وڵی به‌رێوه‌به‌رانى قه‌زایی له‌ دامه‌زراندنى بنکه‌ قه‌زاییه‌کانیش نه‌ ته‌نیا چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌که‌ى نه‌کردووه‌, به‌ڵکوو رۆژبه‌رۆژ ژماره‌ى ئه‌و په‌روندانه‌ى که‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌زگاى قه‌زایی زۆرتر ده‌بێ. به‌ ووته‌ى ناووبراو ئێستا له‌ ئێران مافی ئابورى و بنه‌ماڵه‌ له‌رزۆک و نائه‌منه‌ و ئێمه‌ هه‌رچێ له‌ ده‌زگای قه‌زایی هه‌وڵى خۆمان بۆ چاکتر بوونى کاره‌کان بخه‌ینه‌ گه‌ر٠ و له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ پێداگرین که‌ چاکترین و عادلانه‌ترین یاسامان هه‌یه‌ و خاوه‌نى فه‌زای ئیسلامین. به‌لام بوونى ئه‌م نائه‌منیانه‌ له‌ گه‌ڵ زۆر بوونى شه‌ر٠ و کێشه‌کان که‌ رۆژ به‌ رۆژ له‌ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ, هیچ فایده‌ێیکى نیه‌ و متمانه‌ و ئابروى هه‌موو کاره‌ چاکه‌کانى رابردوومان له‌ ناوده‌با.
ئاماری به‌رزى زیندانیه‌کان له‌ پێوه‌رى نێونه‌ته‌وه‌یی
یه‌کێکى دیکه‌ له‌ ووتار خوێنه‌کانى کۆبوونه‌وه‌ى بیهداشتى قه‌زایی و نه‌هێشتنى تاوان ئاخوند قوربانعلى دور٠ی نه‌جه‌ف ئابادى, دادئه‌ستێنى گشتیی رژیم بوو, ناوبراو به‌ ئیشاره‌ به‌ ژماره‌ى به‌ندکراوه‌کان له‌ ئێران, به‌شێوه‌یه‌کى دیکه‌ باسی له‌ ئه‌نجامى تاوان له‌م وولاته‌ کرد. به‌ ووته‌ى ناوبراو له‌ نورمى جیهانى مام ناوه‌ندى, ژماره‌ى زیندانیان له‌ کۆمه‌ڵگا له‌ هه‌ر ١٠ ٠  هه‌زار که‌س, ١٤٠  که‌سه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ وولاتى ئێمه‌ سه‌ره‌راى بوونى رێئشوێنه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان له‌ هه‌ر ١٠ ٠  هه‌زار که‌س ٢٠ ٠  که‌س له‌ زینداندان که‌ له‌ راستیدا شتێک نزیک به‌ ٥٠ % له‌ ئامارى مام ناوه‌ندى زیندانیان له‌ دنیا زیندانى زیاترمان هه‌یه‌. ره‌خنه‌ى ئاخوند شاهرودى و به‌رپرسانى دیکه‌ى قه‌زایی ئێران سه‌باره‌ت به‌ بێسه‌رئبه‌ره‌یی بارودۆخى ماف له‌ ئێران و زۆر بوونى په‌روه‌نده‌ قه‌زاییه‌کان و ژماره‌ى زیندانیه‌کان شتێکى نوێ نیه‌. سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ دیار نیه‌ که‌ بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م گرفتانه‌ رێگا چاره‌سه‌رێکى بنه‌ره‌تى و دیاریکراو له‌ به‌رده‌ستدا بێ.
مه‌سه‌له‌ قووڵتره‌ له‌ گرفته‌ ئابوریه‌کان
زۆرێک له‌ کارناسان, هۆی سه‌ره‌کى بێسه‌رئبه‌ره‌یی ماف له‌ هۆگه‌لێى جۆراوجۆر ده‌زانن که‌ هه‌لاوسان و گرفته‌ ئابوریه‌کان یه‌کێک له‌وانه‌یه‌, به‌ راى ئه‌م کارناسانه‌ به‌شێکى زۆر له‌م بێسه‌رئبه‌رییه‌ى ده‌گه‌ر٠ێته‌وه‌ بۆ قه‌یران له‌ به‌رێوه‌به‌رى فه‌رهه‌نگى, حقوقی, فێرکردن و سیاسی وولاتکه‌ له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان هاوولاتیان و په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌وان و شوێنه‌ حکومیه‌کان کاریگه‌رى خراپی هه‌یه‌ و هه‌ر کێشه‌ێیک به‌ره‌و شه‌ر٠ و دروست کردنى په‌روه‌نده‌ له‌ شوێنه‌ قه‌زاییه‌کان ده‌با, هه‌روه‌ها زۆربه‌ى یاسا جۆراوجۆره‌کان, دژیه‌ک,ده‌ست و پێگر و غه‌یری شه‌فافیش له‌ کرده‌ودا ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونى بۆشایی له‌ یاساو هه‌لئمه‌رجێک پێکدێنێ که‌ زۆربوونى شه‌ر٠ و کێشه‌ و په‌روه‌نده‌ سازى بێ هۆ له‌ ئاکامه‌کانیه‌تى. هۆێیکى دیکه‌ له‌ زۆربوونى ژماره‌ى په‌روه‌نده‌ قه‌زاییه‌کان له‌ ئێران, مه‌منووعیه‌ته‌کان له‌و شتانه‌یه‌ که‌ ناو خه‌ڵکدا به‌ کارێکى ئاسایی دێنه‌ ئه‌ژمار و ئه‌نجام یان ئه‌نجام نه‌دانى به‌شێکه‌ له‌ ئیراده‌ى ئازادى هاوولاتیان, بۆ نموونه‌ کۆنتر٠ۆڵى حیجاب, مه‌منووع بوونى ماهواره‌,سنور دانان بۆ به‌رێوه‌بردنى جێژن و شاییئ ... له‌ ئێران له‌و شتانه‌یه‌ که‌ چاودێری کردنیان خه‌رجێکى زۆر بۆ ده‌زگاى ئینتیزامى به‌ جێ ده‌هێڵێ و قوه‌ى قه‌زاییه‌ش له‌ گه‌ڵ ژماره‌ێیکى زۆر په‌روه‌نده‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌ سه‌رپێچیه‌کان له‌م باره‌دا به‌ره‌وروو ده‌کاته‌وه‌.

15 سال و 11 ماه و 26 روز و 11 ساعت و 17 دقیقه پیش از این

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى ماف له‌ ئێران

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى ماف له‌ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن