لێکۆڵێنه‌وه‌کان له سه‌ر گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیم به‌ره‌و پێش نه‌چوون
هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز له ر٠اپۆرتێکدا نووسى له لێکۆڵینه‌وه له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران هیچ به‌ره‌و پێش چوونێک به‌دى ناکرێ.
رۆیتێرز نووسى رژیمى تاران داواى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی سه‌باره‌ت به پشکنینى بنکه‌یێکى لێکۆڵینه‌وه‌ى ناوکه‌یی ر٠هد کردۆته‌وه و له‌باره‌ى بنکه‌ى \"دارخوین\" که نیگه‌رانیێکى زۆرى لێ ده‌کرێ هیچ زانیاریێک نادا.
به‌رپرسانى ناوه‌ند ده‌ڵێن، له مانگى سیپتامبره‌وه تا ئێستا له لێکۆڵینه‌وه له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران یه‌ک \"ئینچ\" پێش نه‌چووین. نه نامه‌یان هاتووه و چووه و نه چاوپێکه‌وتن بووه و حه‌تا ووتووێژێکى ته‌له‌فوونیش نه‌کراوه.
له هه‌مانکاتدا پاسدار عه‌لى ئه‌سغه‌ر سولتانیه نوێنه‌رى رژیم له ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران رایگه‌یاند، من زۆر جار ووتوومه که گرینگ نیه چه‌ند بر٠یارنامه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه دژ به ئێمه په‌سه‌ند ده‌کرێ و ئه‌و مه‌سه‌له تا که‌ى له ده‌ستوورى کارى شۆراى حوکامدا ده‌مێنێته‌وه، جمهورى ئیسلامى هیچ کات چاوپۆشى له مافى خۆى به‌تایبه‌ت پالاتنى ئوران‌یۆم هه‌ڵناگرێ.