سه‌رهه‌ڵدانى ئیدز له نێو لاوانى ٢٥ تا ٢٩ ساڵه
خه‌باتمێدیا: هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیلنا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئیدز سه‌باره‌ت به زیادبوونى تووش بوونى ژنانى حامیله‌ن ووریایی دا و گووتى:
له ئێستادا که‌متر له یه‌ک له‌سه‌دى منداڵ له رێگه‌ى دایکه‌وه تووشى ئیدز ده‌بێ.
مین‌و محرز، زیادى کرد: ژماره‌ى مندالانى تووش بوو به ئیدز به شێوه‌ى گشتى هۆکه‌ى ئه‌وه‌یه که ژنانى تووش بوو له چاو پیاوان له وه‌لاتدا که‌من، به‌لام به‌و ژماره‌یه‌ش ده‌بێ نیگه‌ران بین.
ناوبراو زیادى کرد: زۆرترین سه‌رهه‌ڵدانى ئیدز له ئێران له ناو لاوانى ٢٥ تا ٢٩ ساڵدایه و ئه‌وه له حاڵێکدایه که ٩/٩٣ له سه‌دى تووشبوان پیاون و ١/٦ له سه‌د ژن.
محرز له بوونى ١٦٠ ٠ په‌روه‌نده‌ى تووش بوو به ئیدز له ئه‌نجومه‌نى لیکۆڵینه‌وه له ئیدز هه‌واڵى دا و گووتى: ته‌اوى ئه‌و حاڵه‌ته نوێ یانه‌ى ده‌درێن به ئه‌نجومه‌ن پێوه‌ندى هه‌یه به پێوه‌ندى جێنسى و به‌کارهێنانى ده‌رزى موعتادان.
به پێى ئاخرین راپۆرتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ر ده‌قیقه‌یێکدا ٥ که‌س و رۆژانه حه‌وت هه‌زار و ٤٠ ٠ که‌س له جیهاندا تووشى ئیدز ده‌بن.
به پێى به‌راوورده‌کانى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى، له ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى مه‌دیته‌رانه حاڵه‌ته‌کانى تووش بوون به ئیدز له سێ ساڵ دا سێ به‌رانبه‌ر زیادى کردوه و تا ساڵى ٢٠ ١٠ ، ٤٥ ملوێن که‌س له وه‌لاتانى له حاڵى گه‌شه و هه‌ژار تووشى ئیدز ده‌بن.
به پێى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم، ژماره‌ى ئه‌و تووشبوانه‌ى ناسراون تا سه‌ره‌تاى مانگى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٧، ١٧ هه‌زار و ٢٧٠ که‌س بوون و به پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له زانکۆى زانستى پزیشکى ئێران دا هه‌یه، له ئێستادا یه‌ک هه‌زار و ٣٦٨ که‌س ئیدزین و ٢ هه‌زار و ٥٣٣ که‌س له‌وان مردوون.
هه‌روه‌ها له ٤١ له‌سه‌دى تووشبووان به ئیدز که له ته‌مه‌نى ٢٥ ساڵه‌وه تا ٣٤ ساڵن، به ریز له به‌کارهێنانى هاوبه‌شى ده‌رزى مه‌وادى موخه‌دیر(١/٦٨ له سه‌د)، پێوه‌ندى جێنسى (٧/٧ له سه‌د)، وه‌رگرتنى خوێن (٤/١ له سه‌د)، گوازتنه‌وه له دایک بۆ منداڵ (٦/٠ له سه‌د) و حاڵه‌تى نادیار (٢/٢٢ له سه‌د) تووشى ئه‌و نه‌خۆشیه بوون.
حه‌مید ره‌زا شاعرى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ئیدز له ئێران ژماره‌ى تووشبووان به ئیدز له ساڵى ١٣٦٥ تا ئێستاى ١٨ هه‌زار و ٣٢٠ که‌س را٠یگه‌یاند و گووتوویه‌تى که نزیک به ٨٠ هه‌زار تووش بوو به‌و شێوه نه‌خۆشیه به نه‌ناسراوى ماونه‌ته‌وه.