ده‌یوید میلیبه‌ند گوتى: رژیمى ئێران هۆى نائارامى ناوچه‌که‌یه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا له ووتووێژ له‌گه‌ڵ کاناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه گووتى: ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران هه‌روا له به‌رانبه‌ر ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ووزه‌ى ناوکه‌یی ر٠اوهستى،
ئه‌و کاته ده‌بێ بگووترێ که ئه‌وه رژیمى ئێرانه سزاى بۆ خۆى هه‌ڵبژاردوه که له بارى ئابووریه‌وه زه‌ره‌رى لێ ده‌دا.
ناوبراو له وه‌لامى پرسیارێک له‌باره‌ى پشتیوانى رژیمى تاران له حه‌ماس و حیزبولا و تاقمه چه‌کداره‌کانى له عێراقیش گووتى: چوونى تاقمه چه‌کداره‌کان بۆ ناو عێراق به‌رده‌وامه که زۆر مه‌ترسیداره، چه‌کیش به حه‌ماس و حیزبولاش ده‌گه‌یێنێ، ئه‌و مه‌سه‌لانه زۆر مه‌ترسیدارن.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا زیادى کرد رژیمى تاران ده‌بێ هۆیێک بێ بۆ ئاسایش و ئارامى. بر٠یارنامهى ١٧٠ ١ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش زۆر جیددیه و پێوه‌ندى به حیزبولاوه هه‌یه و هه‌مووان ده‌بێ پێبه‌ندى بر٠یارنامهکانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بن.