جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌لاوسان له‌ ئێران به‌رزترین پله‌یه‌ له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌ر٠است دا

هه‌لاوسان له‌ ئێران به‌رزترین پله‌یه‌ له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌ر٠است دا

بانکى ناوه‌ندى رژیمى ئێران له‌ ر٠اپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى له‌ ئێران رایگه‌یاند که‌ رژیمى ئێران له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٧ى زایینى دا به‌رزترین نرخى هه‌لاوسانى له‌ ناوچه‌ى که‌نداوى فارس و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست دا بووه‌.

له‌ ر٠اپۆرتێکدا که‌ مه‌حموود به‌همه‌نى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى رژیم له‌ کۆمه‌ڵى گشتى ئه‌و بانکه‌دا بۆ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژادى خوێنده‌وه‌، رێژه‌ى هه‌لاوسان تا مانگى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧، ٣/٢٤ له‌ سه‌د ر٠اگه‌یێندراوه‌.
به‌ پێى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ى بانکى ناوه‌ندى رژیم، نرخى هه‌لاوسان له‌ مانگى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٦، ٨/١٢ له‌ سه‌د بووه‌ و له‌ دواى ئه‌وه‌ مانگ به‌ مانگ زیادى کردوه‌ تا ئه‌وه‌ى که‌ له‌ خه‌رمانانى ١٣٨٧ گه‌یشتۆته‌ ٣/٢٣ له‌ سه‌د.
مه‌حمودى به‌همه‌نى له‌ ر٠اپۆرته‌که‌یدا ئیشاره‌ى به‌وه‌ کردوه‌ که‌ به‌ له‌ به‌رچاو گرتنى کاردانه‌وه‌ى خراپى هه‌لاوسان له‌ سه‌ر ئابوورى گه‌وره‌، دابه‌ش کردنى داهات و کار و کاسبى، گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ له‌ به‌رچاوگیراوه‌کانى ناو به‌ڵگه‌ به‌دى کراوه‌کانى بیست ساڵه‌، زیاتر له‌ هه‌موو شتێک پێویستیان به‌ به‌رنامه‌ى کاریگه‌ر بۆ ر٠اگرتنى نرخى هه‌لاوسان هه‌یه‌.
له‌و ر٠اپۆرته‌دا سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌تانه‌ى که‌ کاردانه‌وه‌ى باشیان بۆ کۆنترۆڵ کردنى هه‌لاوسان ده‌بێ، ئیشاره‌ نه‌کراوه‌.
پێشتریش ته‌هماسبى مزاهرى، سه‌رۆکى پێشووى بانکى ناوه‌ندى رژیم له‌ رێ و ره‌سمى ماڵ ئاوایی له‌ پۆسته‌که‌ى ئیشاره‌ى به‌وه‌ کردبوو که‌ خه‌ڵک ده‌زانن هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى هه‌لاوسان، سیاسه‌تى ئابوورى ده‌وڵه‌ته‌.
له‌ پاییزى ساڵى ر٠ابردووه‌وه‌ که‌ هه‌لاوسان له‌ ١٨ له‌ سه‌د تێ په‌ر٠ى، هه‌لاوسان بووه‌ یه‌کێک له‌ کێشه‌ گه‌وره‌کانى کابینه‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد، به‌لام ئه‌حمه‌دى نژاد له‌و ماوه‌دا چه‌ند جار هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى هه‌لاوسانى بۆ \"ده‌ستى نهێنى و ر٠اگه‌یێنه‌کان\" گێراوه‌ته‌وه‌.

15 سال و 11 ماه و 20 روز و 15 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

هه‌لاوسان له‌ ئێران به‌رزترین پله‌یه‌ له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌ر٠است دا

هه‌لاوسان له‌ ئێران به‌رزترین پله‌یه‌ له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌ر٠است دا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن