کونفرانسى لێکدانه‌وه‌ى گۆر٠انى ئاو و هه‌واى زه‌وى، دوو شه‌ممه له لێهستان به‌رێوه ده‌چێ
خه‌باتمێدیا: ووتووێژه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان که ١٢ رۆژى پێ ده‌چێ، له باره‌ى گه‌رماى زه‌وى له دووشه‌ممه ١١ى سه‌رماوه‌ز له شارى \"پوزنان\"ى لێهستان ده‌ست پێ ده‌کا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ى به‌رێوه‌ده‌چێ، بر٠یار وایه ده هه‌زار به‌شدار بوو له ١٩٠ وه‌لات کۆببنه‌وه.
به‌شدار بووانى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له سه‌ر رێگه‌کانى رێکه‌وتن له په‌یمانێکى نوێ دا بۆ به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونى زه‌وى که بر٠یاره جێگره‌وه‌ى په‌یمانى \"کیۆتۆ\" بێ. ماوه‌ى په‌یمانى \"کیۆتۆ\" له ساڵى ٢٠ ١٢ ته‌واو ده‌بێ. به‌شدار بووان له هه‌وڵدان تا کۆتایی ساڵى ٢٠ ٠ ٩ به رێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به په‌یمانێکى نوێى جیهانى بگه‌ن.