کێشه‌ى ئابوورى جیهان دووساڵ به‌رده‌وام ده‌بێ
هه‌واڵده‌رى روویا نووستى، \"ئاندرکلپاچ\" جێگرى وه‌زیرى په‌ره‌پێدانى ئابوورى روسیه که له کۆبوونه‌وه‌ى دارایی و ئابوورى روسیه که یه‌کشه‌ممه ١٠ ى سه‌رماوه‌ز به‌رێوه‌چوو،
رایگه‌یاند که راستکردنه‌وه‌کانى وه‌زاره‌تى په‌ره‌پێدانى ئابوورى روسیه له باره‌ى په‌ره‌پێدانى کۆمه‌لایه‌تى ـ ئابوورى وه‌لات له ساڵه‌کانى ٢٠ ٠ ٩ تا ٢٠ ١١ له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه که کێشه‌ى دارایی جیهان تا دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێ.
ناوبراو به ئیشاره به‌وه‌ى که پێبینیه‌کان رۆژى دوو شه‌ممه ١١ى سه‌رماوه‌ز پێشى ده‌وڵه‌ت ده‌کرێن، گووتى: له ماوه‌ى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ تا نیوه‌ى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠ ١٠ یا زیاتر له‌وه کێشه‌ى دارایی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێ.
به گووته‌ى جێگرى وه‌زیر، له دواى پێداچوونه‌وه به‌و پێبینی کۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى وه‌لات، بودجه‌ى فیدراڵ له ساڵى ٢٠ ٠ ٩ى زایینى یش پێداچوونه‌وه‌ى پێدا ده‌کرێ.
کلپاچ زیادى کرد، ئه‌و کارانه له سێ مانگى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ ده‌کرێ.