پێکهێنانى دادسه‌راى تایبه‌ت به تاوانى کۆمپیوتێرات و ئینتێرنێت له رژیمدا
له کاتێکدا پێشنیارى تاوانى کۆمپیوتێرات له مه‌جلیسى رژیمى ئێران قسه و باسى له سه‌ر ده‌کرێ،
جێگرى دادستانى رژیم له تاران له پێکهاتنى دادسه‌رایێکى تایبه‌ت به تاوانى کۆمپیوتێرات و ئینتێرێت هه‌واڵى دا.
پاسدار مه‌حمود سالارکیا گووتى: به له‌به‌ر چاوگرتنى په‌ره‌سه‌ندنى ئینتێرنێت و به‌کارهێنانى ئامێرى ئه‌لکترۆنى و به کارهێنانى کۆمپیوتێر، تاوانى پێوه‌ند به‌وانه‌وه زیادى کردوه، و بۆ به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانانه، دادسه‌راى تایبه‌ت پێک دێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى دادستانى رژیم له تاران به هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى فارسى گووت: ئامانجى ئه‌و داسرایه به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تاوانه‌کانى ئینتێرنێتى و کۆمپیوتێرى و که‌م کردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌یه، و دادوه‌رى پسپۆر٠ به‌و مه‌سه‌له له‌و دادسرایانه‌دا ده‌بن.
له ئێستادا هیچ قانوونێک له باره‌ى تاوانه‌کانى کۆمپیوتێراته‌وه نیه له رژیمدا به‌لام ژماره‌یێکى به‌رچاو له وێبلاگ نووس و به‌رێوه‌به‌رانى ماڵپهر٠هکان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا گیراون و دادگایی کراون.