جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى ئێران له‌ حاڵى دارووخاندان

شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى ئێران له‌ حاڵى دارووخاندان

سایتى فراور، به‌ پێى لێکۆڵینه‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ باوه‌ر پێ کراوه‌کان، زۆرێک له‌ شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى به‌ پێشوونه‌ و جێى متمانه‌ له‌ ئێران، له‌ ماوه‌ى ١ تا ٤ ساڵى داهاتوو،

به‌ هۆى ئه‌و به‌ڵێنه‌ قورس و درێژ ماوانه‌ى که‌ ماوه‌ى دوو ساڵى ر٠ابردوودا قبووڵیان کردوه‌، زه‌ره‌رێکى زۆرى لێده‌که‌وێته‌وه‌ ده‌روا تا حاڵه‌تى دارووخان.
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌، به‌ هۆى ده‌ستێوه‌ردانى په‌ى تا په‌ى تاى به‌رپرسانى رژیم و بانده‌کان له‌ دیارى کردنى کاره‌کان بۆ شیرکه‌ته‌ گه‌وره‌کانى بیمه‌، وه‌ک شیرکه‌تى بیمه‌ى ئێران، و دانانى که‌سانێک که‌ خوێندنى به‌رز و پێشوونه‌ى به‌رێوه‌به‌رى یان له‌ پێشه‌سازى بیمه‌دا نیه‌، ئه‌و شیرکه‌تانه‌ به‌ڵێنیان داوه‌ که‌ له‌ داهاتوودا، به‌ زه‌ره‌ریان ته‌واو ده‌بێ.
به‌رپرسێکى پله‌ به‌رز له‌ بیمه‌ که‌ نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێ له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌رى فراورى گووت: به‌ داخه‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌تى نۆهه‌م به‌ فشارى زۆر، زۆرێک له‌ به‌رێوه‌به‌رانى وه‌لات که‌ ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى شیرکه‌تى بیمه‌ گه‌وره‌کان بوون لابراون و له‌ جێگه‌ى ئه‌وان که‌سانێک به‌ خوێندنى که‌م و پێشوونه‌ى که‌م له‌ به‌رێوه‌به‌رى و که‌م ته‌مه‌ن دنراون و ئه‌و که‌سانه‌ بۆ سه‌رکه‌وتوو نیشان دانى خۆیان و ده‌وڵه‌تى نۆیه‌م بر٠یارى سه‌دئاوه‌رى به‌ په‌له‌یان داوه‌. یه‌کێک له‌ کاره‌کانى ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ و هه‌یه‌ که‌ په‌یمان نامه‌گه‌لێکى قورس و درێژماوه‌ ببه‌ستن که‌ به‌و پێیه‌ رێژه‌ى داهاتى شیرکه‌تێکى بیمه‌ له‌ چاو سالانى پێشوو زۆر نیشان ده‌دا به‌لام بۆ درێژماوه‌ به‌ زه‌ره‌رى ئه‌و شیرکه‌تانه‌ ته‌واو ده‌بێ.
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ زۆربه‌ى ئه‌و شیرکه‌تانه‌ى که‌ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان شه‌ریکن تێی دا له‌ وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدان. له‌لایێکى دیکه‌وه‌ ئابڵوقه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌ڵکشان و داکشانى بازار و بورس یه‌کێکى دیکه‌ له‌ هۆکانى رووخانى شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى رژیمن.

15 سال و 11 ماه و 19 روز و 16 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى ئێران له‌ حاڵى دارووخاندان

شیرکه‌ته‌کانى بیمه‌ى ئێران له‌ حاڵى دارووخاندان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن