ئه‌وباما ده‌ڵێ له جیهاندا جێگه‌یێک بۆ توندره‌وه‌کان نیه
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له شیکاگۆ، باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رۆژى دووشه‌ممه‌١١ى سه‌رماوه‌ز گووتى: له جیهانێکدا که تێ ی‌دا ده‌ژین توندره‌وه‌کان تێ ی‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه.
ناوبراو که له کونفرانسێکى چاپامه‌نى له شیکاگۆ قسه‌ى ده‌کرد، به ئیشاره به هێرشه ترۆریستیه‌کان له به‌مبه‌ئى که به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ١٧٠ که‌س له‌وانه ٦ ئه‌مریکایی کوژران، گووتى: ناتوانین جیهانێک قبووڵ بکه‌ن که تێ ی‌دا که‌سانى بێ گووناح به ده‌ستى توندر٠هوه ناحه‌زه‌کان بکوژرێن.
سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ته‌ئکیدى کرده‌وه که ده‌وڵه‌تى داهاتووى ئه‌و به مه‌سه‌له‌ى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ترۆریسم له جیهانه به ته‌واوى پێ به‌نده.
ئوباما هاوکات له کونفرانسه‌دا ئه‌ندامانى تیمى ئه‌منیه‌تى خۆى ناساند و زیادى کرد ئه‌مریکا له دواى هێرشه‌کانى به‌مبه‌ئی له گه‌ڵ هیند دا ده‌بێ.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ئه‌منیه‌تى ناوخۆى ئه‌مریکا له ده‌وڵه‌تى ئوبامادا گووتى: ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکا به‌ره‌ورووى کێشه‌ى زۆر له ناوخۆ و ده‌وره‌وه‌وه ده‌بێ.