هه‌وڵى حه‌راسه‌تى زانکۆى ئه‌میر که‌بیر بۆ گرتنى دوو خوێندکار
هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر، له کاتێکدا به هۆى لێ نه‌هاتوویی به‌رپرسانى زانکۆى ئه‌میرکه‌بیره‌وه، یه‌کێک له خوێندکارانى ئه‌و زانکۆ
به هۆى که‌وتنه‌خوار له شوێنى ئاسانسۆره‌وه پایێکى تێداچووه و خوێندکاران به نار٠هزایهتى به‌و رووداوه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا کۆبوونه‌وه‌ى سنفیان له زانکۆ‌دا وهر٠ێ خستووه، رۆژى دووشه‌ممه‌١١ى سه‌رماوه‌ز له په‌راوێزى کۆبوونه‌وه‌ى خوێندکاران دا، حه‌راسه‌تى زانکۆى ئه‌میرکه‌بیر هه‌ولایان دا یه‌کێک له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى ئه‌و زانکۆیه بگرن.
نیوه‌رۆى دوو شه‌ممه له کاتێکدا که خوێندکارانى نار٠ازى گه‌یشتنه به‌ر ده‌رگاى زانکۆ له شه‌قامى حافز، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم له به‌رده‌رگا و له شه‌قامى حافز جێگیر بوون. له‌و کاته‌دا سه‌رۆکى ئینتزاماتى زانکۆى ئه‌میرکه‌بیر \"ئیعتمادزاده\" رێگه‌ى نه‌دا به \"ئیسماعیل سلێمانپور\" مامۆستاى سیاسى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى زانکۆى ئه‌میرکه‌بیر بۆ ناو زانکۆ و \"باقرى\" جێگرى حه‌راسه‌تى زانکۆ، داواى له هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان کرد که \"سلێمانپور\" بگرن.
له دواى ئه‌وه یه‌کێک به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى ئه‌و هێزانه فه‌رمانى گرتنى دا که به هه‌وڵى خوێندکاران نه‌یان توانى \"سلێمان پوور\" بگرن.