جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌و مه‌وادى موخه‌دیره‌ى له‌ ئێران دایه‌ ته‌قه‌لووبیه‌ و سیانوورى له‌گه‌ڵه‌

ئه‌و مه‌وادى موخه‌دیره‌ى له‌ ئێران دایه‌ ته‌قه‌لووبیه‌ و سیانوورى له‌گه‌ڵه‌

رۆژنامه‌ى ریساله‌ت، سه‌رۆکى رێکخراوى پزیشکى قانوونى رژیم گووتى: زۆربه‌ى ئه‌و مه‌وادى موخه‌دیره‌ى له‌ وه‌لاتدا بلاو ده‌بێته‌وه‌ مه‌وادی شیمیایی تێکه‌ڵ کراوه‌ و ته‌قه‌لووبی و مه‌ترسیدارن

به‌ شێوه‌یێک که‌ هێندێ جار به‌هۆى بوونى هێندێ مه‌وادى شیمیایی وه‌ک سیانوور، به‌کارهێنانى ده‌ست به‌ جێ ده‌بێته‌ هۆى مردن.
به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى فارس، حه‌سه‌نى عابیدى له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران گووتى: مه‌وادى موخه‌دیر یه‌کێک له‌ مووشکیلاتى سه‌ره‌کی وه‌لاته‌، ئه‌و مه‌وادانه‌ به‌ زۆرى هه‌ن و به‌راستى ناتوانین به‌ ر٠اشکاوانه‌ بڵێین کامیان مه‌ترسیدارترن و ده‌بنه‌ هۆى مه‌رگى مرۆڤه‌کان.
ناوبراو زیادى کرد، زۆربه‌ى مه‌وادى مه‌وخه‌دیر و خوودارکه‌رى که‌ له‌ وه‌لاتدا هه‌ن مه‌وادى شیمیایی یان له‌گه‌ڵه‌ که‌ قاچاخچیه‌کانى مه‌وادى موخه‌دیر بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى زیاتر لێ به‌ ده‌س بێنن، لێى زیاد ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ پێ به‌ند به‌ هیچ ئووسوولێکى ئه‌خلاقى نین و هه‌ر گۆر٠انێک پێ یان خۆش بێ له‌ مه‌وادى موخه‌دیردا ده‌یکه‌ن تا کر٠یار فریو بده‌ن و داهاتى زیاتریان پێ بگا.
ناوبراو گووتى: ئه‌و مه‌وادى سه‌نعه‌تیه‌ى له‌ بازاره‌کان دان پێکهاتوون له‌ مه‌وادى بێ کاریگه‌ر تا مه‌ترسیدارترین مه‌واد و حه‌تا سیانووریش له‌و مه‌وادانه‌دا هه‌یه‌ و هیچ پێوه‌رێکى دیاری کراو له‌ وه‌لاتدا نیه‌.
عبدى زیادى کرد: زۆربه‌ى ئه‌و مه‌وادى موخه‌دیرانه‌ى له‌ رێگه‌ى ده‌رزى به‌ کار ده‌برێن مه‌وادى شیمایی مرگ هێنه‌ریان له‌گه‌ڵه‌، هێندێ له‌و مه‌وادانه‌ ده‌بنه‌هۆى مردنى ده‌ست به‌ جێ و هێندێکى دیکه‌ ده‌بنه‌ هۆى تێکدانى مێشک و له‌ درێژماوه‌دا مردنى لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى: ئه‌و مه‌سه‌له‌ له‌ مه‌شروباتى ئه‌لکولیش دا هه‌یه‌.

15 سال و 11 ماه و 18 روز و 17 ساعت و 24 دقیقه پیش از این

ئه‌و مه‌وادى موخه‌دیره‌ى له‌ ئێران دایه‌ ته‌قه‌لووبیه‌ و سیانوورى له‌گه‌ڵه‌

ئه‌و مه‌وادى موخه‌دیره‌ى له‌ ئێران دایه‌ ته‌قه‌لووبیه‌ و سیانوورى له‌گه‌ڵه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن