خه‌ڵکى دێى ئاڵۆت له ناوچه‌ى بانه به‌ره‌ورووى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بوونه‌وه
شه‌وى یه‌کشه‌ممه ١ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ـ ٣٠ نوامبرى ٢٠ ٠ ٨، هێزه به‌کرێگیراوه‌کانى رژیمى ئێران به بیانووى گرتنى که‌ل و په‌لى کاسبکاران،
هێرشیان کردۆته سه‌ر خه‌ڵکى دێى ئاڵۆت له ناوچه‌ى بانه و چه‌ندین بارى کاسبکارانیان ئاور داوه.
خه‌ڵکى ئاڵۆت به نار٠هزایهتى له کرده‌وه‌ى هێزه‌کانى رژیم، به‌رنگارى ئه‌و هێزانه بوونه‌وه و له ئه‌نجامى شه‌ر٠ و پێکدادانى خه‌ڵک و هێزه‌کانى رژیم ١٥ سه‌رباز بریندار بوون و سه‌رهه‌نگێک که فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بووه، قاچى شکاوه.
له دواى ئه‌و شکست و ئابر٠و چوونه‌ى به سه‌ر هێزه به‌کرێگیراوه‌کاندا هاتووه، به‌رپرسانى رژیم له بانه، رۆژى دووشه‌ممه ١١ى سه‌رماوه‌ز به هێزێکى زۆرتره‌وه هێرش ده‌که‌نه‌وه سه‌ر دێى ئاڵۆت و ٢٠ که‌س ده‌گرن و له‌گه‌ڵ خۆیانى ده‌به‌ن.