جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چۆڵکردنى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى به‌نداوى بیجار

 چۆڵکردنى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى به‌نداوى بیجار

له‌ دواى بارینه‌کانى ئه‌م دواییه‌ ئه‌گه‌رى شکانى به‌نداوى بیجار له‌ شارى \"رودبار\"، به‌رپرسانى ئوستانى گیلان داوایان له‌و دێهاتانه‌ى که‌ که‌وتوونه‌ خوارووى ئه‌و به‌نداوه‌ کردوه‌

که‌ ماڵه‌کانیان به‌ جێ بێڵن و تا ئێستا ٥٠ ٠ ٠  هه‌زار که‌س ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ کردوه‌.
به‌رپرسانى ناوچه‌که‌ ده‌ڵێن بارینى توند که‌ له‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١١ى سه‌رماوه‌زه‌وه‌ ده‌ستى پێ کردوه‌ و بۆته‌ به‌ هۆى زیادبونى ئاوى ئه‌و به‌نداوه‌. به‌ پێى ئه‌و هه‌والانه‌ رێژه‌ى ئه‌و ئاوه‌ى ده‌رژێته‌ به‌نداوه‌که‌وه‌ له‌ چرکه‌یێکدا ٣٤٠  میترى چوارگۆشه‌یه‌ و رێژه‌ى ده‌رچوونى ئاو له‌ به‌نداوه‌که‌دا له‌ چرکه‌یێکدا ١٦٠  میترى چوارگۆشه‌یه‌.
به‌ پێى ووته‌ى ئوستاندارى گیلان به‌ هۆى ئاڵووگۆر٠ى ئاو وهه‌وا ئاوى ناو به‌نداوه‌که‌ زیاتر به‌رده‌راوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌رى شکانى به‌نداوه‌که‌ که‌م بۆته‌وه‌.
له‌ هه‌مانکاتدا، له‌دواى زیادبوونى ئه‌گه‌رى شکانى به‌نداوى بیجار، ئه‌فشین عه‌زیزى به‌رپرسى ناوه‌ندى رووداوه‌ سروشتیه‌کان له‌ گیلان، گووتبووى: تا ئێستا ٩٥ له‌ سه‌دى دانیشتوانى پێش به‌نداوى بیجار ماڵه‌کانیان چۆڵ کردوه‌. به‌ ووته‌ى ناوبراو نزیک به‌ ٥ هه‌زار که‌س له‌ دانیشتوانى دێ چۆڵکراوه‌کان له‌ ناوچه‌ى ئیمامزاده‌ هاشم و ئوردووگاى مانگى سوورى ئوستانى گیلان جێگیر کراون.

15 سال و 11 ماه و 18 روز و 16 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

چۆڵکردنى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى به‌نداوى بیجار

چۆڵکردنى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى به‌نداوى بیجار


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن